zagros news agency

تۆماس مولەر ناوی پێنج پالێوراوی براوەی مۆندیالی ئاشکرا کرد

 

تۆماس مولەری ئەستێرەی پێشووی ئەڵمانیا و یانەی بایرن میونشن لە لێدوانێکیدا لەکاتی ئاهەنگی کۆمپانیای ماجنتا باسی لە مۆندیالی 2026 و هەڵبژاردە پاڵێوراوەکان کرد.

مولەر وتی؛بە دڵنیاییەوە هەڵبژاردەی ئیسپانیا پاڵێوراوی یەکەمە کە بتوانێت نازناوی مۆندیالی ئەمساڵ بەدەستبهێنێت بەهۆی ئەوەی ئاستێکی نایابیان هەیە و خاوەنی بیرۆکەیەکی جوانن لە تۆپی پێدا.

وتیشی، لەبەرئەوە دەڵێم ئیسپانیا چونکە یاریزانەکانی ئەو هەڵبژاردەیە لاون و هەمیشە دەتوانن بەهرە تاکەکەسیەکانیان رێکبخەن و هاوسەنگی ناو یاریگا رابگرن بەو شێوەیەی کە خۆیان دەیانەوێت.

دەشڵێت، جگە لە ئیسپانیا هەڵبژاردەی فەرەنساش یەکێکە لە بژاردە بەهێزەکان چونکە خاوەنی پێکهاتەکەی زۆر بەهێزە و یاریزانی بەهرەمەندی زۆر نایابی تیادایە.

مولەر دەڵێت، دەتوانم سێ هەڵبژاردەی تریش وەک پاڵێوراو بۆ بردنەوەی نازناوی مۆدنیال دیاری بکەم ئەوانیش پۆرتوگال و ئەرجەنتین و ئەڵمانیان کە بەو شێوەیەش بێت هیچ کام لە بەرازیل و ئینگلتەرا پاڵێوراو نین بە بۆچوونی یاریزانە ئەڵمانیەکە.

هەواڵی پەیوەندیدار

دوای 11 مانگ هانزی فلیک ئەستێرەیەک دەگەڕێنێـتەوە پێکهاتەی سەرەکی

یاسین

بایرن میونشن بڕیاریداوە یەکێک لە ئەستێرە دیارەکانی تۆپی پێ لە ئێستادا لەخۆبگرێت

یاسین

یاری دۆستانە.. خشتەی یارییەکانی ئەمڕۆ شەممە

یاسین