zagros news agency

بەرهەمهێنانی نەوتی عێراق بەهۆی پڕبوونی کۆگاكان و پەککەوتنی هەناردەکردن لە ڕێگەی هورمزەوە زۆر دابەزیوه

سێ بەرپرس لە کەرتی وزەی عێراق، ئەمڕۆ ڕایانگەیاند کە بەرهەمهێنانی نەوت بە شێوەیەکی بەرچاو دابەزیوە لەگەڵ بەردەوامیی جەنگ لە ئێران، ئەمەش دوای ئەوەی کۆگاکانی نەوت گەیشتوونەتە ئاستێکی بەرز و مەترسیدار و هەناردەکردنی نەوتی خاو لە ڕێگەی گەرووی هورمزەوە ئەستەم بووە.
بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی “ڕۆیتەرز”، بەرپرسەکان ئاماژەیان بەوە کردووە کە بەرهەمهێنانی کێڵگە سەرەکییەکانی نەوت لە باشووری عێراق بە ڕێژەی ٨٠٪ کەمی کردووە و گەیشتووەتە نزیکەی ٨٠٠ هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا.
وردەکارییەکان بەپێی بەڵگەنامە فەرمییەکان:
• کێڵگەی ڕومێلە: بەڵگەنامەیەکی کۆمپانیای نەوتی بەسرە کە دەست ئاژانسی “شەفەق نیوز” کەوتووە، ئاڕاستەی دەستەی بەڕێوەبردنی کێڵگەی ڕومێلە کراوە بۆ کەمکردنەوەی بەرهەمهێنان، ئەمەش بەهۆی بەرزبوونەوەی ئاستی کۆگاکردن لە عەمبارەکاندا بۆ ئاستێکی مەترسیدار.
• بڕیاری کەمکردنەوە: بەپێی بەڵگەنامەکە، داوا کراوە بەرهەمهێنان و ناردنی نەوت لە “ڕومێلەی باکوور” بۆ ٣٥٠ هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا کەم بکرێتەوە، کە ئەم بڕیارە لە کاتژمێر ٩ی بەیانیی ڕۆژی ٢٤ی ئازاری ٢٠٢٦ـەوە چووەتە بواری جێبەجێکردنەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

جروزالم پۆست: شیعەی عێراق دەیانەوێت بە هەڵبژاردنی پێشوەختە سوودانی دوور بخەنەوە

یاسین

وەزارەتی گواستنەوەی عێراق: پلیتی گەشتە ڕاگیراوەکان هێشتا کاران و دەکرێت دووبارە بەکاربهێنرێنەوە

دڵشاد

١٢ کەس به تۆمەتی هێرشکردن بۆسەر ریستوڕانتی کەی‌ئێف‌سی دەسگیر کران

سەڵاح