zagros news agency

رووسیا: ناردنی درۆن بۆ ئێران ڕەت دەکاتەوە

 

کرملین ڕاپۆرتی فاینەنشال تایمز سەبارەت بە ناردنی درۆن بۆ تاران بە “ناڕاست” ناو دەبات.

کرملین ڕایگەیاندووە ڕاپۆرتی ڕۆژنامەی فاینەنشال تایمز سەبارەت بە ناردنی درۆن بۆ ئێران ناڕاستە.

دیمیتری پسکۆف، گوتەبێژی کرملین، گوتی: “زۆر درۆ لەلایەن میدیاکان بڵاو دەکرێتەوە… پێویست ناکات گرنگی پێ بدرێت.”

فاینەنشال تایمز بە پێی سەرچاوە هەواڵگرییە ڕۆژئاواییەکان نووسیبووی ڕووسیا لە ئاستی کۆتایی گەیاندنی درۆن بۆ ئێراندایە.

هەروەها ڕاپۆرتێکی دیکەی واشنتن پۆست ئاماژەی بەوەدا رووسیا زانیارییە هەستیارەکانی بە تاراندا داوە، بەڵام کرملین هەموو ئەم بانگەشانەی ڕەت کردووەتەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

دەزگای خێرخوازیی بارزانی: خەڵاتەکەی پاپا دانپێدانانێکی نێودەوڵەتییە بۆ ڕۆڵی سەرۆک بارزانی

یاسین

کۆمپانیای YouTube ژیری دەستکرد بۆ ئەپەکی زیاد دەکات

یاسین

چاككردنەوە و نۆژەنكردنەوەی ڕێگای سەرەکی سماقوڵی – هەولێر

سەڵاح