zagros news agency

ئاگادارییەکی بەپەلە لە هاتووچۆی هەولێرەوە

 

هاتووچۆی هەولێر لە هۆشدارییەکدا ڕایدەگەیێنێت:” بەهۆی ئەو شەپۆلە بارانە بەخوڕەی ڕووی لە شاری هەولێر کردووە، ئاستی ئاو لە چەند شەقامێکی سەرەکی بەرزبووەتەوە و جووڵەی هاتووچۆ پەکیکەوتووە. داوا لە شۆفێرانی بەڕێز دەکەین، تەنها بۆ کاری زۆر پێویست نەیەنە دەرەوە.

ئەو شوێنانەی ئێستا ئاستی ئاویان تێدا بەرزە:

١. شەقامی ١٠٠ مەتری (نزیک فاملی مۆڵ).
٢. شەقامی شۆڕش (بەرزەپردی شۆڕش).
٣. شەقامی ٤٠ مەتری (بازاڕی لەنگە).
٤. ڕێگای دارەتوو – بنەسڵاوە (ئاوێنەی شار).
٥. پردی بنەسڵاوە (شەقامی لاوان).
٦. شەقامی ٦٠ مەتری (نزیک یاریگای شەهید فرانسۆ هەریری).

ئاگاداری: ئەگەری هەیە لە چەند کاتژمێری داهاتوودا چەند شەقامێکی تریش ئاستی ئاویان تێدا بەرزبێتەوە. تکایە بۆ پاراستنی خۆتان و ئۆتۆمبێلەکانتان پابەندی ڕێنماییەکان بن.

هەواڵی پەیوەندیدار

یەکەم حاڵەتی نەخۆشیی تای خوێنبەربوون لە هەرێمی کوردستان تۆمار کرا

یاسین

سه‌گڤان سندی بۆ زاگرۆس: ڕه‌وشی عێراق ئاوا بڕوات مه‌ترسی ده‌كه‌وێته‌ سه‌ر هه‌ڵبژاردنه‌كان

یاسین

پرسه‌نامه‌یه‌ک له‌ سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستانه‌وه‌

سەڵاح