zagros news agency

هەواڵێکی ناخۆش هاندەرانی ئەرجەنتین شۆک دەکات

لە بەیاننامەیەکی فەرمیدا فیدراسیۆنی فەرمی تۆپی پێی ئەرجەنتین بڵاویکردەوە ئەستێرەیەکی هەڵبژاردەکەیان بەهۆی پێکانێکی قورسەوە ناتوانێت بەشداری مۆندیال بکات و یاریزانەکە بەتەواوی بێ بەش دەبێت لەیاریەکانی داهاتووی تانگۆ.

لەکاتی ئامادەکاریەکانی هەڵبژاردەی ئەرجەنتین بەرامبەر مۆریتانیا خواکین پانیچێلی بەهۆی پێکانەوە مەشقەکانی هەڵبژاردەکەی بەجێهێشت بەچاوی پڕ لە فرمێسکەوە،دواتریش پزیشکەکانی هەڵبژرادەکە ڕایانگەیاند پانیچێلی بەهۆی پچڕانی بەستەرەکانی ئەژنۆی دووچاری پێکانێکی قورس بۆتەوە و دەبێت نەشتەرگەری بەخێرایی بۆ ئەنجام بدرێت.

پانیچێلی ئەم وەرزە لەگەڵ ستراسبۆگی فەڕەنسی دەدرەوشێتەوە و یاریزانە لەسەرووی ڕیزبەندی گۆڵکارانی لیگ وەن دەبیندرێت و خاوەنی 16 گۆڵە،بەڵام ئەم پێکانە لەناکاوەی بارودۆخەکەی لێتێکدا و خۆی و ئەرجەنتین بێهیوا بوون بۆ بەشداری کردنی یاریزانەکە لە مۆندیال.

“سەرکار ڕێبوار”

هەواڵی پەیوەندیدار

ڕاگەیاندراوێک لە وەزارەتی سامانە سرووشتییەکانەوە

سەڵاح

نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا

سەڵاح

پارێزگارى هه‌ولێر، پێشوازیى لە خانەوادەى هەرسێ‌ كوژراوەكەی بەنزینخانەکەى هەولێر کرد

سەڵاح