برایم دیازی رازی نیە لەسەر کورسی یەدەگ دانیشێت
برایم دیازی ئەستێرەی مەغریبی و یاریزانی یانەی ڕیاڵ مەدرید سەرەڕای درێژکردنەوەی گرێبەستەکەی تا ساڵی ٢٠٢٧ بەڵام ئێستا لەبەردەم قۆناغێکی یەکلاکەرەوەدایە و چونکە چیتر نایەوێت ببێت بە یەدەگ.
بەپێی زانیارییەکانی ئەکرەم کۆنۆری ڕۆژنامەنووس، دیاز کە لە هەر دەرفەتێکدا درەوشاوەتەوە و جیاوازی دروست کردووە ئێستا بۆ پاراستنی ئاستی هونەری و مسۆگەرکردنی شوێنی لە هەڵبژاردەی مەغریب بیر لە جێهێشتنی سانتیاگۆ بێرنابیۆ دەکاتەوە تاوەکو لە یانەیەکی تر خولەکی زیاتری بۆ یاریکردن پێ بدرێت.
کارگێڕی ڕیاڵ مەدرید سەرەڕای ڕەزامەندییان لەسەر پرۆفیشناڵیی ئەم یاریزانە بەڵام بۆ هاوسەنگکردنی کاروباری دارایی و دابینکردنی سەرمایە بۆ گرێبەستە گەورەکانی لە هاویندا ئامادەن بە شێوەیەکی نەرم مامەڵە لەگەڵ فرۆشتنیدا بکەن ئەگەر یاریزانەکە داوای ڕۆیشتن بکات.
یانەی مێرێنگی نرخی فرۆشتنی ئەم یاریزانەی بە 40 بۆ 45 ملیۆن یۆرۆ دیاری کردووە و لە ئێستاشدا کێبڕکێیەکی توند لە نێوان یانەکانی ئارسناڵ و تۆتنهام هەیە بۆ بەدەستهێنانی تواناکانی و میکێل ئارتێتا دەیەوێت هاوشانی مارتن ئۆدیگارد بیکاتە سەرکردەی هێڵی ناوەڕاستی تیپەکەی.
هەرچەندە یانەکانی برێنتفۆرد و کریستاڵ پاڵاسیش چاویان لێیە بەڵام دیاز تەنیا بیر لەو پڕۆژانە دەکاتەوە کە بەشداریی خولە ئەوروپییەکانی تێدا مسۆگەر بێت

