بەیاننامەیەک لە عبدالقادر بازرگان سەرۆکی پارتی چاکسازی تورکمانەکانەوە.
عەبدولقادر بازرگان، سەرۆکی پارتی چاکسازی تورکمان بەیاننامەیەک بڵاو دەکاتەوە هاتووە: بەتوندرین شێوە ئیدانەی هێرشکردنە سەر ماڵی رێزدار نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەشاری دهۆک دەکەین، کە سوپاس بۆ خوا هیچ زیانێکی نەبوە، وەک پارتی چاکسازی تورکمان بە نیگەرانییەکی زۆرەوە لەو ھێرشە بێ پاساوانەی گروپە چەکدارە لە یاسا دەرچوەکان دەروانین و سەرکۆنەی دەکەین.
ئەوەش خراوەتەروو: داوا له حكوومه‌تی عێراق و كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ده‌كه‌ین كارى جدى له‌سه‌ر ئه‌و ده‌ستدرێژی و هێرشانه بكه‌ن و هه‌وڵه‌كانی خۆیان چڕ بكه‌نه‌وه بۆئه‌وه‌ی چیتر ڕێگه نه‌درێت ده‌ستدرێژی بكرێته سه‌ر سه‌ره‌وه‌ریى هەرێمی کوردستان و ئاسایش و ئارامیی هاووڵاتییان، ئیرادەی گەلی كوردستان بۆ پێشکەوتن و پێکەوەژیان و سەقامگیریی هەرێمی کوردستان زۆر لەوە بەهێزترە بەو کردەوە تیرۆریستییە ترسنۆکانە لەق ببێت.

