zagros news agency

دوای چوار ساڵ دابڕان ئەحمەد حیلمی بە دوو فیلم دەگەڕێتەوە

دوای چوار ساڵ دابڕان لە سینەما، ئەستێرەی کۆمیدی میسری ئەحمەد حیلمی بە دوو پڕۆژەی نوێ دەگەڕێتەوە.

 

ئەو ئەکتەرە کە دوایین کاری فیلمی “واحد تاني” بوو لە ساڵی 2022، ئێستا کارەکانی فیلمی “أضعف خلقه”ی کۆتایی پێهێناوە و دەستی کردووە بە ئامادەکاری بۆ فیلمی “حدوتة”.

 

فیلمی “أضعف خلقه” کە تێیدا بۆ یەکەمجار لەگەڵ هێند سەبری کاردەکات، باس لە چیرۆکی کارمەندێکی باخچەی ئاژەڵان دەکات کە ڕووبەڕووی تاقیکردنەوەیەکی ئەخلاقی سەخت دەبێتەوە.

 

فیلمی “حدوتة” بە بەشداری ماجد میسری و ڕەحمە ئەحمەد بەرهەم دەهێنرێت. حیلمی لە مانگی ڕەمەزانی 2026ـدا بە درامایەکی ڕادیۆیی بە ناوی “سنة أولى جواز” بەشداری کرد، بەڵام هەوادارانی زیاتر بە پەرۆشەوە چاوەڕێی گەڕانەوەی بەهێزی ئەو دەدەن بۆ سەر شاشەی سینەماکان.

 

هەواڵی پەیوەندیدار

بەشی دووەمی “Dune” لە سینەماکانی جیهاندا نمایش دەکرێت

ART

خراپترین فیلمەکانی 2025 خەڵاتکران

ART

ماکۆلای کۆڵکین و نهێنییەکانی “Home Alone”

ART