zagros news agency

ڕۆژەیەکی نوێ لە جیهانی “The Lord of the Rings” بەرهەم دەهێندرێت

کۆمپانیای “وارنەر برۆس” پەرەپێدانی فیلمێکی نوێی لە زنجیرە فیلمەکانی “Lord of the Rings” ڕاگەیاند کە ناونیشانی  “Shadow of the Past”ـی بۆ تەرخانکراوە.

 

ئەم فیلمە کە پیتەر جاکسۆن سەرپەرشتی دەکات، تیشک دەخاتە سەر ئەو بەشانەی ڕۆمانی ڕەسەنەکە کە پێشتر لە سینەمادا پیشان نەدراون.

 

چیرۆکەکە 14 ساڵ دوای ڕۆیشتنی فرۆدۆ ڕوودەدات و باس لە گەشتێکی نوێی سام و میری و پێپین دەکات، لەگەڵ دەرکەوتنی کەسایەتییەکی نوێ بە ناوی “ئیلانۆر” کە کچی سامە و هەندێک نهێنی کۆن دەدۆزێتەوە.

 

فیلمەکە لە نووسینی فیلیپا بۆینز و فران والشە، کە نووسەرانی ڕەسەنی سێینە کۆنەکە بوون. هەروەها دەنگۆی گەڕانەوەی هەندێک لە ئەستێرە کۆنەکان وەک ئایان مەکێلین لە ڕۆڵی “گاندالف”دا بڵاوبووەتەوە، کە ئەمەش جۆش و خرۆشێکی زۆری لای هەوادارانی ئەم جیهانە خەیاڵییە دروست کردووە.

 

هەواڵی پەیوەندیدار

هاوسەرۆکی دەم پارتی: ئارامیی سووریا دەکرێت کاریگەریی باش لەسەر پرۆسەی ئاشتی لە تورکیا دابنێت

یاسین

قۆناغی یەكەمی پڕۆژەى ریسایکلینى ئاوى قورسی هەولێر كەوتە بواری جێبەجێكردنەوە

سەڵاح

نێچیرڤان بارزانی بۆ خەڵكی سلێمانی: داواتان لێ دەكەم، بۆ یەك جاریش بێ پارتی تاقی بكەنەوە و دەنگ بە پارتی بدەن

یاسین