zagros news agency

سەرۆکی هەرێمی کوردستان نامه‌يه‌كى لە شای ئوردنەوە پێگەیشت

ئەمڕۆ یەکشەممە 2026/3/29 نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، نامه‌يه‌كى لە خاوەنشکۆ شا عەبدوڵڵای دووەم کوڕی حوسێن، شای شانشینی ئوردنی هاشمییەوە پێگەیشت.

لە نامه‌كه‌يدا، پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشيى خۆى و شانشينى ئوردنى پێشكه‌ش به‌ سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى و بنه‌ماڵه‌ و كه‌سوكارى شه‌هيدانى هێرشه‌ درۆنييه‌كه‌ى 24ى ئه‌م مانگه‌ى سه‌ر سۆران كرد و هيواى زووچاكبوونه‌وه‌ى بۆ برينداران خواست.

خاوه‌نشكۆ شای ئوردن هەروەها بە توندی سەرکۆنەی ئەو هێرشە درۆنییەی کرد کە دوێنێ ماڵی سەرۆک نێچیرڤان بارزانی لە دهۆک به‌ ئامانج گرت، هەروەها جه‌ختى لە پشتگیریی وڵاتەکەی بۆ هەرێمی کوردستان و پاراستنی ئاسایش و سەقامگیریی عێراق کردەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

36 فڕۆكه‌ی هێڵی ئاسمانیی عێراق دیار نه‌ماون

سەڵاح

سەرۆکایەتیی ڕۆحانیی درووزییەکان و حکوومەتی سووریا لەبارەی سوەیداوە گەیشتنە ڕێککەوتن

یاسین

ئەنجومەنی پارێزگای بەسرە بە کۆی دەنگ دەنگ لەسەر پڕۆژەی هەرێم دەدات

سەڵاح