zagros news agency

ڕاگەیەندراوێک لە ژووری ئۆپەراسیۆنی پارێزگای هەولێرەوە

 

بۆ سەرجەم وەرزشوان و وەرزشدۆستان و هاندەرانی ئازیزی یانەی وەرزشی هەولێر

ئاگادارتان دەکەینەوە:
سەبارەت بە یاری نێوان هەردوو یانەی ( هەولێر و زەورا ) کە ئەمڕۆ سێشەممە 2026.3.31 لە سەر یاریگای شەهید فەڕەنسۆ هەریری ئەنجام دەدرێت، ئەوەش دوای ئەوەی لەسەر داواکاری هاندەرانی یانەکە، کارگێڕی یانەی هەولێر بڕیاردرابوو یارییەکە بە ئامادەبوونی هاندەران بێت، بەڵام بەهۆی ئەو بارودۆخە ئەمنییەی ڕووبەڕووی شارەکەمان بۆتەوە، کە هەر ئەمڕۆ بەیانی چەندین درۆنی تیرۆریستان لە ئاسمانی شارەکەمان تەقێندرایەوە، بڕیارماندا بە:
” ئەنجامدانی یاری نێوان ( یانەی هەولێر و یانەی زەورا ) بەبێ ئامادەبوونی هاندەران بەڕێوەبچێت ”

ئەم بڕیارە تەنها لەپێناو پاراستنی سەلامەتی گیانی هاندەرانی خۆشەویست و هاونیشتمانیانی ئازیزی شارەکەمانە، کە لای ئێمە لە هەموو دەستکەوتێکی ماددی و وەرزشی بە نرخترە، وێڕای ئەوەی دەزانین هاندەران تینووی بینینی یارییەکەن و یانەکەشمان لە ڕووی داراییەوە زیانمەند دەبێت، بەڵام پاراستنی ئێوە لە سەرووی هەموو شتێکەوەیە.

دووبارە داوای لێبووردن لە هاندەرانی دڵسۆزی یانەی شارەکەمان دەکەین، کە هەمیشە داینەمۆی سەرکەوتنەکانانی یانەكەن.

ژووری ئۆپەراسیۆنی پارێزگای هەولێر
2026.3.31

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆ ناردنی مووچەی مانگی شەش وەزارەتی دارایی راسپێردرا

سەڵاح

تا ئێستا زیاتر لە ٣٣٢ هەزار تۆن گەنمی جوتیارانی هەرێم وەرگیراوە

یاسین

کەشناسی: پلەکانی گەرما زیاتر بەرز دەبنەوە و چەند ناوچەیەک دەگەنە نزیک 50 پلەی سیلیزی

گوران