zagros news agency

د. سالار عوسمان سەردانی ماڵی زاهیر ڕۆژبەیانی دەکات

ئەمڕۆ سێشەممە، 31ـی 3ـی 2026، د. سالار عوسمان، بەرپرسی بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پ.د.ک، بە یاوەری ژمارەیەک لە ئەندامانی بەش، سەردانی ماڵی نووسەر و کەسایەتیی دیاری ڕۆشنبیریی کوردستان زاهیر ڕۆژبەیانیی کرد.

 

لە میانی سەردانەکەیدا، د. سالار عوسمان لە نزیکەوە چاوی کەوت بە (فەوزییە خان)، کە یەکێکە لە ئافرەتە تێکۆشەرەکان و ئەندامی خولی یەکەمی پەرلەمانی کوردستان بووە، و لە پەراوێزی دیدارەکەدا لە نزیکەوە هەواڵی تەندروستیی پرسی.

 

وێڕای بەرز نرخاندنی ڕۆڵی گرنگی زاهیر ڕۆژبەیانی، لەو مێژوو و کۆششەی کە لە ڕابردوودا لە پێناو پێشخستنی بواری ڕۆژنامەگەریی کوردی و بزووتنەوەی ڕۆشنبیریدا پێشکەشی کردووە هاوکات، د. سالار عوسمان جەختی لەوە کردەوە کە خزمەتەکانیان هەمیشە جێگەی پێزانینن و لە یادەوەریی نەتەوەی کورددا بە زیندوویی دەمێننەوە هەروەها ئامادەیی دەربڕی بۆ کۆکردنەوە و لە چاپدانی بەرهەمەکانی .

هەواڵی پەیوەندیدار

فیلمی “Ghostbusters: Frozen Empire” لە سینەماکانی جیهاندا نمایش دەکرێت

ART

دادگاییکردنی ڕاسڵ براند بۆ مانگی تشرینی یەکەم دواخرا

ART

داهاتی بەشی نوێی “Mission: Impossible” لە سینەماکانی جیهاندا

ART