zagros news agency

ترەمپ: دەرچوونی ئەمریکا لە ناتۆ بە شێوەیەکی جیدی دەخەینە سەر مێز

 

سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند کە بە شێوەیەکی جیدی بیر لە دەرچوونی وڵاتەکەی لە پەیمانی ناتۆ دەکاتەوە و ڕەخنەی توندی لە هاوپەیمانە ئەوروپییەکان گرت.

دۆناڵد ترەمپ لە چاوپێکەوتنێک لەگەڵ ڕۆژنامەی تێلەگراف گوتی مانەوەی ئەمریکا لە ناتۆ ئێستا “زیاتر لە پێداچوونەوە” تێپەڕیوە و بە شێوەیەکی جیدی دەخرێتە سەر مێز.

سەرۆکی ئەمریکا ناتۆی بە “بەوری کاغەزی” ناوبرد و گوتی بەشداری نەکردنی وڵاتانی ئەوروپا لە جەنگی دژی ئێران یەکێکە لە هۆکارە سەرەکییەکان.

ترەمپ هەروەها ڕەخنەی لە هاوپەیمانە ئەوروپاییەکان گرت بەهۆی ئەوەی هاوکارییان نەکردووە لە بوارە ئەمنییەکاندا، بە تایبەتی لە بابەتی کردنەوەی گەرووی هورمز.

ئەو لە بەشێکی دیکەدا بەریتانیا و سەرۆکوەزیرەکەی بە ڕاستەوخۆ ڕەخنە کرد و سیاسەتەکانیان لە بوارە بەرگرییەوە بە کەم بەها دانا.

لە بەرانبەردا، کییەر ستارمر دووبارە پشتیوانیی خۆی لە ناتۆ ڕاگەیاند و جەختی کردەوە ئەم هاوپەیمانییە هێشتا کاریگەرترینە و بەریتانیا بەپێی بەرژەوەندیی نیشتمانیی خۆی کار دەکات.

هەواڵی پەیوەندیدار

بڕیارێک بۆ سەرمووچەی دەیان هەزار فەرمانبەر و مامۆستا دەرکرا

سەڵاح

حەماس پێنج مەرجی داناوە بۆ دانوستان لەگەڵ ئیسرائیل

سەڵاح

هەولێر و بەغدا لەسەر مووچە رێککەوتن

یاسین