zagros news agency

کورسیی ئینتەرنێت و بارگاویکردنی خۆڕایی مۆبایل لە هەولێر دانرا

بۆ یەکەمین جار لە هەرێمی کوردستان و عێراقیش، کۆمپانیایەکی بواری ئینتەرنێت و گەیاندن کورسییەکی زیرەک لە سەنتەری شاری هەولێر دادەنێت و هاووڵاتییان بەبێ بەرامبەر و بەخۆڕایی دەتوانن سوودمەند بن لە وەرگرتنی هێڵی ئەنتەرنێت و بارگاویکردنەوەی مۆبایل و ئامێرەکانی زیرەک.

کۆمپانیاکە کۆمپانیایەکی کەرتی تایبەتە، بۆ یەکەمین جار و لە قۆناغی یەکەمدا وەکوو تاقیکردنەوە دەستی کردووه بە دانانی چوار کورسیی زیرەک، ئەم کورسیی زیرەکانە لە ڕێی وزەی خۆرەوە کارەبای پێویست وەردەگرن و وا دابەشی دەکەن بۆ بارگاویکردنەوەی ئامێرە زیرەکەکان و پێدانی هێڵی ئینتەرنێت بۆ گەشتیاران و ئەو سەردانیکەرانەی دێنە ناو سەنتەری شاری هەولێر و لە بازاڕدا پێویستیان بە هێڵی ئینتەرنێت دەبێت، کە لە ڕێگای سکانکردنی کۆدێکەوە ئینتەرنێتی خێرا و فراوانیان بەدەست دەگات و لە ماوەی پێویستدا دەتوانن سوودمەند بن لە هێڵی ئینتەرنێت.

کۆمپانیاکە بڕیاری داوە، لە قۆناغی داهاتوودا هەم ژمارەی کورسییەکان زیاد بکات، هەمیش لە شوێنە جیاوازەکانی دیکەی کوردستان و شاری هەولێریش ئەم کورسییانە دابنێت، تا هاووڵاتییان بتوانن لێی سوودمەند بن.

ئەمە لەکاتێکدایە، ئەو کورسییە زیرەکانە تا ئێستا لە وڵاتانی دەوروبەری عێراق دانەنراون، تەنیا لە هەرێمی کوردستان و لە شاری هەولێر ئەو کورسییە زیرەکانە داندراون و کەوتوونەتە نێو باخی شارەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

هه‌ركییه‌كان له‌رێگای زاگرۆسه‌وه‌: پیلانگێری یه‌كێتی شكستی هێنا كاتی حه‌ق و حسابه‌ له‌گه‌ڵیان

سەڵاح

هەولێر؛ سێیەمین فیستیڤاڵی کەلتووری و پەروەردەیی لە زانکۆی سەڵاحەدین بەڕێوەچوو

دڵشاد

ئه‌مشه‌و له‌ هه‌ندێك ناوچه‌ی هه‌رێمی كوردستان به‌فر ده‌بارێت

یاسین