zagros news agency

پارێزگاری هەولێر، لە سەنتەری قەزایی شەقلاوە پڕۆژەیەکی بەسەركردەوە

 

ئەمڕۆ پێنجشەممە 2026.4.2 ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، بە مەبەستی بەدواداچوون بۆ قۆناغەکانی جێبەجێکردنی، پڕۆژەی دروستکردنی دیواری پاڵپشت لەسەر ڕێڕەوی سروشتی ئاوی باران لە بەرامبەر گۆڕستانی زیتوونە لە سەنتەری قەزای شەقڵاوە بەسەركردەوە. کە بە گوژمەی ( 960 ملیۆن دینار ) بەشێوەی بەڵێندەرایەتی دەست بە جێبەجێکردنی كراوە

لە بەسەرکردنەوەکەیدا، كە هەریەك لە  هونەر نوری، بەڕێوەبەری گشتیی ڕێگاوبانی هەولێر و سوارە ئەكرەم، قائیمقامی قەزایی شەقڵاوە و ڕێبوار كاكەیی، بەڕێوەبەری ئاودێری هەولێر یاوەری بوون، پارێزگاری هەولێر لە نزیکەوە لە چۆنیەتی بەڕێوەچوونی کارەکانی کۆڵییەوە و  بەهۆی کەمتەرخەمی و بوونی کەم‌ و کوڕی تەکنیکی و دواخستنی کارەکان لەلایەن کۆمپانیای جێبەجێکارەوە، لە پێناو پاراستنی بەرژەوەندی گشتی و جێبەجێکردنی پڕۆژەکە لە کاتی دیاریکراوی خۆیدا، بڕیاریدا پڕۆژەکە لە کۆمپانیای جێبەجێكار وەربگیرێتەوە و ڕێکاری پێویست بەرامبەر کەمتەرخەمییەکان بگیرێتەبەر.

1

١

هەواڵی پەیوەندیدار

ئەمریکا: بۆ پاراستنی کەشتییەکان کۆنتڕۆڵی گەرووی هورمزمان کردووە

یاسین

گەشتکردن لە دەروازەی سنووری زێت بە شێوەیەکی کاتی ڕادەگیرێت

سەڵاح

پۆلی دوازده‌ی ئاماده‌یی ئاگادار ده‌كرێنه‌وه‌

سەڵاح