zagros news agency

دەنگۆی هەڵوەشاندنەوەی گرووپی بلاکپینک تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان تەنیوە

سەرەڕای ئەوەی گرێبەستە بەکۆمەڵەکانیان تا ساڵی 2026 بەردەوامە، بەڵام دەنگۆی هەڵوەشاندنەوەی گرووپی “BLACKPINK” دووبارە بڵاو بووەتەوە.

ئەم دەنگۆیانە دوای ئەوە هاتن کە هەژمارێک لە پلاتفۆرمی “X” بانگەشەی کرد کۆمپانیای YG کۆتاییهاتنی چالاکییەکانی گرووپەکەی ڕاگەیاندووە.

تا ئێستا کۆمپانیاکە هیچ ڕاگەیەندراوێکی فەرمی بۆ پشتڕاستکردنەوەی ئەم هەواڵە بڵاو نەکردووەتەوە.

ئەندامانی گرووپەکە تەنیا گرێبەستی کارە بەکۆمەڵەکانیان نوێ کردووەتەوە، بەڵام بۆ کارە تاکەکەسییەکانیان بە شێوەیەکی سەربەخۆ کار دەکەن.

لیزا ئامادەکاری بۆ نمایشێکی تایبەت لە لاس ڤیگاس لە تشرینی دووەمی 2026 دەکات، جەیسۆش بەردەوام سەرقاڵی کاری نواندنە.

چالاکییە تاکەکەسییە چڕەکانی ئەندامەکان وای کردووە هەواداران گومان لە داهاتووی گرووپەکە بکەن، بەڵام بەپێی زانیارییە فەرمییەکان، بلاکپینک تا کۆتایی ساڵی 2026 وەک گرووپێک دەمێننەوە. 

هەواڵی پەیوەندیدار

ڤێن دیزڵ ئاماژە بە کۆتایی چیرۆکی زنجیرەی”Fast & Furious”  دەکات

ART

پات فین لە 60 ساڵیدا کۆچی دواییکرد

ART

داهاتی “It Ends with Us” لە سینەماکانی جیهاندا

ART