ئاگاداریەک لە بەڕێوەبەرایەتی نەوت و کانزاکان سەبارەت بە درووستکردنی کۆبۆنی غاز بۆ ئەو هاووڵاتیانەی ژیانی هاسەرگیری ( زواج ) یان کردووە بەڵام بە هۆی وەستانی مامەڵەی درووستکردنی فۆرمی خۆراک تا ئێستا نەیانتوانیوە فۆرمی خۆراکی سەربەخۆ دروست بکەن .
#بەڕێوەبەرایەتی_نەوت_و_کانزاکان بە پێویستیان زانی کۆبۆنی( نەوت و غاز ) یان بۆ دروست بکەن بەم مەرجانەی خوارەوە :
١- فۆڕمی خۆراکی ماڵی باوکی کوڕەکە هەولێر بێت و ( نسخە اصلی و فۆتۆکۆپی ) هەبێت .
۲ – بەڵگەنامەی هاسەرگیری ( عقد زواج ) هەبێت و ( نسخە اصلی ) و فۆتۆکۆپی ئامادە بێت .
۳ – کارتی نیشتمانی پیاوەکە ( نسخە اصلی و فۆتۆکۆپی ) هەبێت .
تێبینی /
۱ – ڕۆژی سێشەممە بەرواری ۷ / ٤ / ٢٠٢٦ تەنها ئەو هاووڵاتیانەی بنکەی خۆراکیان 201 دەتوانن سەردانی بەڕێوەبەرایەتی نەوت و کانزاکان بکەن .
۲ – پێویست ناکات هیچ هاوڵاتیەک سەردانی بەڕێوەبەرایەتی خۆراکی هەولێر و پسوولەی خوراک بکات .
ناونیشانی بەڕێوەبەراتی نەوت و کانزاکان هەولێر – شەقامی ١٠٠ م – تەنیش بەڕێوەبەرایەتی حەج و عومرە .
بەرێوەبەرایەتی نەوت و کانزاکانی هەولێر

