پاکستان هێرشە مووشەکی و درۆنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ سەر دامەزراوەکانی وزە لە پارێزگای ڕۆژهەڵاتی پاشایەتیی سعوودیە بە توندی شەرمەزار کرد و ئەو هێرشانەی وەک «تێکدانی ئاشتی و سەقامگیری ناوچە» وەسف کرد.
وەزارەتی دەرەوەی پاکستان لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند: نیگەرانییەکی قوڵی هەیە و بە شێوەیەکی توند هێرشەکانی شەوی ڕابردووی ئێران بۆ سەر دامەزراوەکانی وزەی عەرەبستان مەحکوم دەکات.
لە هەمان کاتدا، سوپای پاکستان لە بەیاننامەیەکی جیاوازدا ئەم هێرشانەی وەک «توندکردنەوەیەکی ناپێویست» ناوبرد کە هەوڵە دڵسۆزانەکان بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان بە ڕێگای ئاشتییانە لاواز دەکات.
ئەمە لە کاتێکدایە کە پاکستان لە کاتە کۆتایییەکانی ماوەی دیاریکراو بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتن، هەوڵی ناوبەجێبوون دەدات لە نێوان ئەمریکا و ئێراندا. بەڵام دوێنێ تاران و واشنتن پێشنیازی پاکستان بۆ ئاگربەست و کردنەوەی گەرووی هورمز ڕەتکردەوە.
شایانی باسە عەرەبستان و پاکستان ساڵی ڕابردوو ڕێککەوتنێکی ئەمنی و بەرگری هاوبەشیان واژوو کردووە.

