zagros news agency

کەشناسی: ئەگەری لێزمە باران و هەورە تریشقە لە ناوچە جیاجیاکان هەیە

 

ئەمڕۆ پێنجشەممە 09-04-2026
کەش/ ئاسمان لە نێوان نیمچە هەور بۆ هەوری تەواو دەبێت . ئەگەری باران بارین لە ناوچەی جیا جیا دەبێت بە تایبەت لە ناوچە شاخاوییەکان . لە هەندێ کاتدا باران بە شێوەی بارانی بەهاری و گەواڵە بارانی کورت خایەن دەبێت , هەندێ ناوچە کەشەکەی سەقامگیرە و هەندێ ناوچەی تر کەشەکەی ئەگەری لێزمە بارانی دەبێت لەگەڵ بوونی هەورە تریشقە .
خێرایى با / لەسەرخۆ – مامناوەند ( 10 – 20 ) کم/ ک.
ئاراستەی با / باشووری خۆرهەلات دەبێت.
مەوداى بینین / لەنێوان ( 7 – 9 ) کم دەبێت.
پلەکانی گەرما / کەمێک بەرز دەبێتەوە بەراوورد بە تۆمارکراوی دوێنێ.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بۆ ئەمرۆ:
هەولێر: 19 پلەی سیلیزی
پیرمام: 15 پلەی سیلیزی
سۆران: 15 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: 9 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 17 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: 19 پلەی سیلیزی
دهۆک: 19 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 19 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: 19 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 22 پلەی سیلیزی

سبەى هەینی 10-04-2026
کەش/ ئاسمان نیمچە هەور دەبێت هەندێک کات دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو . ئەگەری باران بارین لە ناوچەی جیا جیا هەیە بە تایبەت لە ناوچە شاخاوییەکان و سنووری پارێزگای دهۆک و ئیدارەی سۆران کە هەندێک کات باران بارین بە شێوەی لێزمە باران و هەورە تریشقە دەبێت .
خێراى با / لەسەرخۆ- مامناوەند (10– 20) کم/ک.
ئاراستەی با / باشووری خۆرئاوا دەبێت .
مەوداى بینین / لەنێوان ( 7 – 9 ) کم دەبێت.
پلەکانی گەرما / بە نزیکی 1 تـــــا 3 پلە بەرزتر دەبێت بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمرۆ.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی
هەولێر: 21 پلەی سیلیزی
پیرمام: 18 پلەی سیلیزی
سۆران: 18 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: 10 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 20 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: 21 پلەی سیلیزی
دهۆک: 21 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 21 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: 22 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 24 پلەی سیلیزی

09-04-2026

هەواڵی پەیوەندیدار

مەترسیی كەمكردنەوەی مووچەی فەرمانبەرانی عێراق هەیە

سەڵاح

خەڵکی کوردستان وەک هۆشیارترین کۆمەڵگەی هۆشیاریی تەندروستی ناویان چووەتە کتێبی گینس

سەڵاح

ماموستایەکی ئایینی شاری بۆکان حوکمی ئێعدامی بۆ زیندانی هەتاهەتایی دابەزی

یاسین