کەشتیی ئاسمانیی ئۆریۆنی ناسا کە تیمی ئارتەمیس ٢ی تێدابوو (ڕید وایزمان، فەرماندە؛ ڤیکتۆر گڵۆڤەر، فڕۆکەوان؛ کریستینا کۆک، پسپۆڕی ئەرک؛ و جێرمی هانسن، پسپۆڕی ئەرک لە ئاژانسی بۆشاییگەرایی کەنەدا)، لە کاتژمێر 3:07ی بهرهبهیانی بە کاتی ههولێر له 11ی نیسانی ٢٠٢٦، لە زەریای هێمن لە کەناراوەکانی کالیفۆرنیا نیشتەوە. كهشتییهكه ئهو تیمهی بۆ گەشتێکی ١٠ ڕۆژە بە دەوری مانگدا و گەڕانەوە بۆ زەوی برد.
دوای زیاتر لە نیو سەدە دووباره گەشتیان بۆ مانگ کردهوە، دوای تەواوکردنی ئەرکێکی مێژوویی لە چوارچێوەی گەشتی تاقیکاریی ئارتەمیس ٢ی ناسا گهڕانهوه سهر زهوی.
كهشتیوانانی بۆشایی ناسا (ڕید وایزمان، ڤیکتۆر گڵۆڤەر و کریستینا کۆک) و ئاسمانیی ئاژانسی بۆشاییگەرایی کەنەدا (جێرمی هانسن) کاتژمێر ٥:٠٧ی ئێوارەی هەینی و 3:07ی بهرهبهیان به كاتی ههولێر لە کەناراوەکانی سان دیێگۆ نیشتنەوە، دوای ئهوهی گەشتێکی نزیکەی ١٠ ڕۆژەیان تهواو كرد کە تێیدا ٢٥٢,٧٥٦ میل لە زەوی دوورکەوتنەوە.
لە ماوەی ئەرکەکەیاندا، وایزمان، گڵۆڤەر، کۆک و هانسن بە کۆی گشتی ٦٩٤,٤٨١ میلیان بڕی. گەشتەکەیان بۆ دەوری مانگ وایکرد لە هەر مرۆڤێکی تر زیاتر لە زەوی دوور بکەونەوە و ژمارەی پێوانەیی پێشوویان شکاند کە لە ساڵی ١٩٧٠ لەلایەن كهشتیوانهكانی ئاپۆلۆ ١٣وە تۆمارکرابوو.
جارێد ئایزاکمان، بەڕێوەبەری ناسا وتی: “ڕید، ڤیکتۆر، کریستینا و جێرمی، بەخێربێنەوە و پیرۆزبایی ئەم دەستکەوتە ڕاستەقینە مێژووییەتان لێدەکەم. ناسا سوپاسی سەرۆک دۆناڵد ترەمپ و هاوبەشەکانمان لە کۆنگرێس دەکات بۆ دابینکردنی دابینکردنو پێدانی دەسەڵات و سەرچاوەکان کە ئەرکی ئەمە و داهاتووی ئارتیمیسیان کردە شتێکی واقیع. ئارتەمیس ٢ کارامەیی، ئازایەتی و دڵسۆزییەکی ناوازەی نیشان دا کاتێک تیمەکە کەشتیی ئۆریۆن و موشەکی SLS و گەڕانی مرۆییان بۆ شوێنێکی دوورتر لە جاران برد. وەک یەکەم ئاسمانگهڕا کە بەم موشەک و کەشتییە بفڕن، تیمەکە مەترسییەکی زۆریان لە پێناو زانیاری و ئەو داهاتووەی کە بڕیارمان داوە بونیادی بنێین، قبوڵ کرد. هەروەها ناسا دەستخۆشی لە تەواوی هێزی کاری ناسا و هاوبەشە نێودەوڵەتییەکان دەکات. بە کۆتاییهاتنی ئارتەمیس ٢، ئێستا سەرنجەکان بە متمانەوە دەچنە سەر ئامادەکاریی ئارتەمیس ٣ و گەڕانەوە بۆ سەر ڕووی مانگ، دروستکردنی بنکەیەک و چیتر دەستبەرداری مانگ نابینەوە.”

دوای نیشتنەوەیان لە زەریای هێمن، تیمێکی هاوبەشی ناسا و سوپای ئەمریکا پێشوازییان لە ئاسمانگهڕاكان کرد و لەناو کەشتییەکەوە هاوکارییان کردن و بە هێلیکۆپتەر گواسترانەوە بۆ کەشتیی USS John P. Murtha بۆ پشکنینی پزیشکی سەرەتایی. بڕیارە ئەندامانی تیمەکە ڕۆژی شەممە، ١١ی نیسان، بگەڕێنەوە بۆ سەنتەری بۆشاییگەرایی جۆنسۆن لە هیوستن.

لە ماوەی ئەرکەکەیاندا، وایزمان، گڵۆڤەر، کۆک و هانسن بە کۆی گشتی ٦٩٤,٤٨١ میلیان بڕی. گەشتەکەیان بۆ دەوری مانگ وایکرد لە هەر مرۆڤێکی تر زیاتر لە زەوی دوور بکەونەوە و ژمارەی پێوانەیی پێشوویان شکاند کە لە ساڵی ١٩٧٠ لەلایەن كهشتیوانهكانی ئاپۆلۆ ١٣وە تۆمارکرابوو.
تیمی یەکەمی ئارتەمیس لە ١ی نیسان کاتژمێر ٦:٣٥ی ئێوارە بە موشەکی SLSی ناسا لە سەکۆی 39B لە سەنتەری بۆشاییگەرایی کەنەدی لە فلۆریداوە هەڵدران.
لە یەکەم ڕۆژی گەشتەکەدا، ئاسمانگهڕاكان/ كهشتیوانهكان و تیمەکانی سەر زەوی پشکنینیان بۆ کەشتییەکە کرد — کە لەلایەن تیمەکەوە ناوی “ئینتێگریتی – Integrity” (دەسپاکی/تەواوی) لێنرابوو. هەروەها ناسا چوار مانگی دەستکردی بچووکی (CubeSats) هاوبەشە نێودەوڵەتییەکانی لە خولگەی زەویدا جێگیر کرد.
لە ڕۆژی دووەمدا، بزوێنەری سەرەکی ئۆریۆن کاری کرد و كهشتیوانهكانی خستە سەر ڕێڕەوێک کە تێیدا تەنها ٤,٠٦٧ میل لە سەرووی ڕووی مانگەوە بوون.
ئەمیت کشاتریا، یاریدەدەری بەڕێوەبەری ناسا وتی: “تیمی ئارتەمیس ٢ گەیشتنە ماڵەوە. سیستەمەکانی چوونە ناو بەرگەهەوا و نیشتنەوە وەک ئەوەی پلان بۆ داڕژابوو کاریان کرد. ئەم ساتە هی ئەو هەزاران کەسەیە لە ١٤ وڵاتی جیاواز کە ئەم کەشتییەیان بونیاد نا. کارەکانی ئەوان پارێزگاری لە ژیانی چوار مرۆڤ کرد کە بە خێرایی ٢٥,٠٠٠ میل لە کاتژمێرێکدا گەشتیان دەکرد.” وتیشی: “٥٣ ساڵ لەمەوبەر، مرۆڤایەتی مانگی جێهێشت، بەڵام ئەمجارەیان گەڕاینەوە بۆ ئەوەی بمێنینەوە.”
كهشتیوانهكان سیستەمەکانی دابینکردنی ژیانی ئۆریۆنیان تاقیکردەوە و پشتڕاستیان کردەوە کە کەشتییەکە دەتوانێت ژیانی مرۆڤ لە قووڵایی بۆشایی ئاسماندا بپارێزێت. هەروەها بە دەستی کۆنترۆڵی کەشتییەکەیان کرد بۆ تاقیکردنەوەی چۆنیەتی لێخوڕینی کەشتییەکە بۆ ئەرکەکانی داهاتوو.
تیمەکە لێکۆڵینەوەی زانستیشیان ئەنجامدا، لەوانە لێکۆڵینەوەی AVATAR کە لێكۆڵینهوه دهكهن لهوهی چۆن شانەکانی مرۆڤ کاردانەوەیان بۆ نەبوونی کێش (Microgravity) و تیشکدانەوەی قووڵایی بۆشایی ئاسمان دەبێت.
لە کاتی فڕینیان بەسەر مانگدا لە ٦ی نیسان، كهشتیوانهكان زیاتر لە ٧,٠٠٠ وێنەی ڕووی مانگ و خۆرگیرانیان گرت. وێنەکان دیمەنی سەرنجڕاکێشی ئاوابوونی زەوی و هەڵاتنی زەوی، کاتژمێرە گەورەکانی سەر مانگ، و گالاکسی ڕێگەی شیرییان تێدایە.
ئێستا ناسا و هاوبەشەکانی سەرنجیان دەخەنە سەر ئەرکی ئارتەمیس ٣ بۆ ساڵی داهاتوو، کە تێیدا تیمێکی نوێی ئۆریۆن تاقیکردنەوەی نیشتنەوە لەسەر مانگ بە هاوکاری کەشتییە نیشتەرەوە بازرگانییەکان ئەنجام دەدەن.
وەک بەشێک لە “سەردەمی زێڕینی” داهێنان و گەڕان، ناسا كهشتیوانهكانی ئارتەمیس دەنێرێت بۆ ئەرکی سەختتر بەمەبەستی دۆزینەوەی زانستی و دەستکەوتی ئابووری و جێگیرکردنی بوونی مرۆڤ لەسەر مانگ، وەک ئامادەکارییەک بۆ ناردنی یەکەمین كهشتیوانهكان — ئاسمانییە ئەمریکییەکان — بۆ مەریخ.



