zagros news agency

زانیاری نوێ لەبارەی مووچەی مانگی چوار گەیشت

پرۆسەی کۆکردنەوەی داهاتی نانەوتی مانگی چوار کۆتاییهات و بڕیارە تاوەکو ڕۆژی یەکشەممە، 3ـی مانگ، تەرازووی پێداچوونەوە و ڕاپۆرتی وردی خەرجی و داهاتەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ مانگی چوار ئامادە بکرێت.

بەپێی زانیارییەکان، بۆ ئەم مانگە بڕی 50 بۆ 60 ملیار دینار وەک داهاتی نانەوتی ڕادەستی بەغدا دەکرێت. دوای ناردنی ڕاپۆرتەکە بۆ وەزارەتی دارایی عێراق و ڕەزامەندی تەیف سامی، چاوەڕوان دەکرێت ڕۆژی دووشەممە یان سێشەممە، پارەکە بە نەختینە ڕادەستی لقی هەولێری بانکی ناوەندی بکرێت.

لەبارەی دۆسیەی نەوتیشەوە، تەنیا نووسراوی وەزارەتی نەوتی عێراق تایبەت بە هەناردەکردنەوەی نەوتی کوردستان ماوە، کە بڕیارە ڕۆژانی یەکشەممە و دووشەممە ئەو ڕێکارەش تەواو بکرێت. وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان و بەرپرسێکی باڵای کورد لە بەغدا ئاماژە بەوە دەکەن؛ ئەگەر هیچ ئاستەنگێکی تەکنیکی دروست نەبێت، کۆتایی هەفتەی داهاتوو پارەی مووچە دەگاتە هەرێمی کوردستان.

 

هەواڵی پەیوەندیدار

درێژترین تونێلی هەرێمی کوردستان دادەخرێت

سەڵاح

ئیدارەی ترەمپ پارەی پرۆگرامی خۆراکی جیهانی ڕاگرت کە یارمەتی 13 وڵاتی هەژار دەدات

سەڵاح

لە هەولێر … دوازدەهەمین ماراسۆنی نێودەوڵەتی بەبەشداری پارێزگار و هەزاران ڕاكەری نێوخۆیی و بیانی بەڕێوەچوو

سەڵاح