zagros news agency

دوای 11 مانگ هانزی فلیک ئەستێرەیەک دەگەڕێنێـتەوە پێکهاتەی سەرەکی

ئەمشەو لەگەڕی 31ی لالیگای ئیسپانیا یانەی بارسێلۆنا لەسەر یاریگای سپۆتیفای کامپ نۆ،میوانداری یانەی ئیسپانیۆل دەکات لە دێربی هەرێمی کەتەلۆنیا،ئەوەی لەم یاریەدا جێگای سەرنجە بەشداری کردنی پابلۆ گاڤی ئیسپانیە لە پێکهاتەی سەرەکی.

بۆ ئەم یاریە هانزی فلیک گاڤی خستۆتەوە پێکهاتەی سەرەکی،ئەمەش دوای 11 مانگ،کە لە ڕابردوودا گاڤی دووچاری پێکانێکی سەخت بوو لە ئەژنۆیدا و ماوەیەکی دوور و درێژ لە یاریگاکان دوورکەوتەوە.

گاڤی لەم وەرزەدا دابڕانێکی تەواوی هەبووە لەگەڵ بارسێلۆنا،جگە لەوەش لەیاری کردنی بۆ هەڵبژاردەی ئیسپانیا دوورکەوتۆتەوە،کە یاریزانەکە دەیەوێت بۆ مۆندیال جێگای خۆی قایم بکات لە پێکهاتەی ماتادۆرەکان.

“سەرکار ڕێبوار”

هەواڵی پەیوەندیدار

بارسێلۆنا نزیکە لە ناو تۆمارکردنی خوان گارسیا

یاسین

فلیک : لەچەند ڕۆژی داهاتوودا بڕیار لەسەر گواستنەوەی زستانە دەدەم

یاسین

مان یونایتد چاوی لە ئەستێرەکەی لیۆنە

یاسین