zagros news agency

شاکیرا بە توندی ڕێگری لە منداڵەکانی دەکات مۆبایل و ئینتەرنێت بەکاربهێنن

شاکیرا، ئەستێرەی جیهانیی، شێوازێکی زۆر توند بۆ پەروەردەکردنی دوو کوڕەکەی پەیڕەو دەکات و ڕێگەیان پێنادات مۆبایلی زیرەک بەکاربهێنن.

 

ئەو دەڵێت منداڵەکانی تەنیا لەژێر چاودێرییەکی ورددا دەتوانن ئامێرە دیجیتاڵییەکان بەکاربهێنن و تەنانەت بینینی یوتیوبیشیان لێ قەدەغە کراوە.

 

شاکیرا پێی وایە پێویستە منداڵەکانی لە جیهانی ڕاستەقینەدا بژین و بەردەوام سەرقاڵی ئەوە نەبن کە خەڵک لە ئینتەرنێتدا چی دەڵێن یان چ جۆرە دەنگۆیەکیان دەربارە بڵاو دەکرێتەوە.

 

ئەم خانمە هونەرمەندە لە لێدوانێکدا گوتی: “پێویست ناکات منداڵەکانم بە دوای ناوی خۆیان، یان ناوی من و باوکیاندا بگەڕێن”، مەبەستی پاراستنیانە لەو هەواڵە ناڕاست و بێزارکەرانەی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاو دەبنەوە.

 

شاکیرا دەیەوێت منداڵەکانی فێری نرخی شتە سادەکان بن و دوور بن لە ئاڵودەبوون بە شاشەکانەوە.

 

خۆیشی ئاماژەی بەوە کردووە کە بەردەوام هەوڵ دەدات کەمترین کات لە ئینتەرنێتدا بەسەر ببات و تەنیا گوێ لە ڕای تیمی کارەکەی دەگرێت نەک کۆمێنتی خەڵکی نەناسراو.

 

هەواڵی پەیوەندیدار

نێردەی تایبەتی ئەمریکا بۆ سووریا سەردانی دیمەشقی کرد و لەگەڵ ئەحمەد شەرع کۆبووەوه

سەڵاح

گوتەبێژی کرێملین: جەنگی ئێران جەنگی ئێمە نییە

سەڵاح

داهاتی “Madame Web” لە سینەماکاندا

ART