zagros news agency

کەشناسی هەرێم: باران و بروسکە ناوچە جیاوازەکانی هەرێم دەگرێتەوە

 

ئەمڕۆ دووشەممە 13 – 4 – 2026
کەش/ بەگشتی لەنێوان هەوری تەواو و نیمچە هەور دەبێت. لەگەڵ نمە بارانی کەم لەناوچە شاخاوییەکاندا وەهەروەها بارینی بەفرێکی کەم لەناوچە سنوورییەکانی باکوور و باکووری خۆرهەڵات. بۆ کاتەکانی دوایی نیوەڕۆ تاکو ئێوارە کاریگەری دابارین فراوان دەبێت بەشێوەی تاوە باران و بروسکە لەگەڵ ئەگەری تەرزە بارین بۆ زۆربەی ناوچەکان بە سەنتەری شارەکانیشەوە بەتایبەتی هەولێر وە لەناوچە نزمەکان ( ناوچە دەشتاییەکان ) کاریگەری زیاتر دەبێت. بۆ کاتەکانی شەو ئاسمان سەقامگیر دەبێتەوە ئاسمان بۆ پەڵەهەور دەگۆڕێت.
خێراى با / لەسەرخۆ- مامناوەند ( 10 – 20 ) کم/ ک. لەکاتەکانی نیوەڕۆ تاکوو ئێوارە چالاک دەبێت بۆ سەروی 35 کم /ک
ئاراستەی با / باشووری ڕۆژئاوا دەبێت.
مەوداى بینین / لەنێوان ( 7 – 9 ) کم دەبێت. لەکات و شوێنی دابارین لەنێوان ( 4- 6 ) کم دەبێت.
پلەکانی گەرما / نزم دەبێتەوە بە ( 3- 5 ) بەراوورد بە تۆمارکراوی دوێنێ.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بۆ ئەمرۆ:
هەولێر: 16 پلەی سیلیزی
پیرمام: 10 پلەی سیلیزی
سۆران: 12 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: 6 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 14 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: 15 پلەی سیلیزی
دهۆک: 12 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 13 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: 14 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 20 پلەی سیلیزی

سبەى سێشەممە 14 – 4 – 2026
کەش/ بە گشتی ئاسمان پەڵەهەور دەبێت .
خێراى با / لەسەرخۆ- مامناوەند (10– 20) کم/ک.
ئاراستەی با / باکووری ڕۆژئاوا دەبێت.
مەوداى بینین / لەنێوان ( 7 – 9 ) کم دەبێت.
پلەکانی گەرما / کەمێک بەرز دەبێتەوە بە ( 1 – 3 ) پلە بەراورد با تۆمارکراوەکانی ئەمرۆ.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی
هەولێر: 17 پلەی سیلیزی
پیرمام: 15 پلەی سیلیزی
سۆران: 14 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: 7 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 15 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: 17پلەی سیلیزی
دهۆک: 14 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 14 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: 16 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 21 پلەی سیلیزی
13 – 4 – 2026

هەواڵی پەیوەندیدار

زیرەکیی دەستکرد کاتی دەستنیشانکردنی گرێی مێشکی لە ١٢ ڕۆژەوە بۆ ١٢ خولەک کەم کردەوە

سەڵاح

نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا کەمێك دابەزی

سەڵاح

سوودانی ڕێنمایی دەدات بۆ زیادکردنی داهات و کەمکردنەوەی خەرجییەکان

یاسین