zagros news agency

هەوڵ بۆ ژیاندنەوەی چالاکییە کولتووری و هونەرییەکان لە هەولێر دەدرێت

بە مەبەستی ئاساییکردنەوەی بارودۆخی کولتووری و دەستپێکردنەوەی چالاكییە هونەرییەکان، ئەمڕۆ دووشەممە، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، لە دیوانی پارێزگا پێشوازی لە سیروان عوسمان، بەڕێوەبەری گشتیی ڕۆشنبیری و هونەری هەولێر کرد.

 

بەپێی راگەیێندراوێکی بەڕێوبەرایەتیی گشتیی ڕۆشنبیری و هونەری هەولێر، تەوەرەی سەرەکیی کۆبوونەوەکە تەرخانکرا بۆ تاوتوێکردنی پلانەکان بۆ ئەنجامدانی فێستیڤاڵ و چالاکییە هونەرییە وەستاوەکان.

 

بڕیارە لە ئایندەیەکی نزیکدا زنجیرەیەک نمایشی فیلمی سینەمایی، فێستیڤاڵی شانۆیی، کۆنسێرتی میوزیکی و پێشانگەی شێوەکاری لە شاری هەولێر بەڕێوە بچن.

 

ئەم جووڵە هونەرییە نوێیە دوای ماوەیەک لە وەستانی چالاكییەکان دێت، کە بەهۆی ئاڵۆزییەکانی ناوچەکە و ئەو پەلامار و بۆردومانە ناڕەوایانەی کرابوونە سەر هەولێری پایتەخت، پڕۆژە کولتوورییەکان ڕووبەڕووی سستی و ڕاگرتن ببوونەوە.

 

لە کۆتایی دیدارەکەدا، پارێزگاری هەولێر جەختی لە گرنگیی پەیامی هونەر وەک ناسنامەی شارستانیی شارەکە کردەوە و هەموو پاڵپشتی و هەماهەنگییەکی دامەزراوەکانی پارێزگای بۆ سەرخستنی ئەم چالاكییانە و گەڕانەوەی گەرموگوڕی بۆ هۆڵە هونەرییەکان دووپات کردەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

خشته‌ی دابه‌شكردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران بڵاو كرایه‌وه‌

سەڵاح

بێرناردۆ سیلڤا دەبێتە ئامانجی یانەیەکی سعودی

یاسین

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە سەرۆکی هاوپەیمانیی عەزم دەکات

یاسین