zagros news agency

شۆڕشی نوێی ئەپڵ تێکەڵکردنی سیستمەکان و کارایی بێ وێنە لە ماکبووکدا زیاد دەکات

کۆمپانیای ئەپڵ وەشانی نوێی سیستەمی کارپێکردنی (macOS) بۆ ساڵی (٢٠٢٦) ڕاگەیاند، کە گۆڕانکاری بنەڕەتی لە شێوازی کارکردنی ماکبووکەکاندا دروست دەکات. ئەم نوێکارییە تیشک دەخاتە سەر بەرزکردنەوەی ئاستی بەرهەمهێنان بۆ ئەو کەسانەی کە پێویستیان بە کارکردنی هاوکاتە لەسەر چەند سیستەم و ئەپڵیکەیشنێکی هەروەها (Virtualization) یەکێک لە گرنگترین تایبەتمەندییەکانی ئەم وەشانە لەئێستادا بەکارهێنەرانی ماکبووک دەتوانن سیستەمەکانی وەک (Windows) یان (Linux) لەناو ژینگەی ماکدا بە خێراییەکی وەک سیستەمی سەرەکی بەکاربهێنن. ئەمە هەواڵێکی دڵخۆشکەرە بۆ گەشەپێدەرانی سۆفتوێر و ئەندازیاران کە پێویستیان بە تاقیکردنەوەی بەرنامەکانیان هەیە لەسەر سیستمە جیاوازەکان بەبێ ئەوەی کار بکاتە سەر خێرایی کۆمپیوتەرەکەیان.

ئەم هەنگاوەی ئەپڵ وەڵامێکی ڕاستەوخۆیە بۆ ئەو کەسانەی کە بەهۆی پێداویستی کارەکانیانەوە ناچار بوون چەند ئامێرێکی جیاواز بەکاربهێنن. ئێستا ماکبووک دەبێتە تەنها وێستگەیەک کە هەموو جیهانی تەکنەلۆژیا لە خۆ دەگرێت، بەبێ ئەوەی کێشەی نەگونجان (Incompatibility) دروست ببێت هەروەها شارەزایان پێشبینی دەکەن ئەم نوێکارییە ببێتە هۆی ئەوەی ڕێژەی فرۆشی ماکبووک لە ناوەندە پیشەیی و ئەندازیارییەکاندا بە شێوەیەکی بەرچاو بەرز ببێتەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

پیکابێک لە بازگەی پۆلیس ڕاناگرێت و تەقەش لە پۆلیس دەکات

یاسین

پاریس سانجێرمان کۆتا بڕیاری خۆیدا لەسەر دۆناڕۆما

یاسین

بۆ یاریەکەی ئەمشەو دوو ئەستێرەی دەگەڕێنەوە ڕیاڵ مەدرید

یاسین