zagros news agency

چین: ڕێگریکردن لە دەستپێکردنەوەی شەڕی ئێران و پاراستنی ئاگربەست لە پێشینەیە

وەزارەتی دەرەوەی چین ڕایگەیاند: کاری لەپێشینەی بەپەلە لە دۆسیەی ئێراندا، ڕێگریکردنە لە دەستپێکردنەوەی پێکدادان و پاراستنی ئەو ئاگربەستەیە بە سەختی بەدەست هاتووە.
ئەم وەزارەتخانەیە ڕۆژی چوارشەممە ٢٦ی خاکەلێوە جەختی کردەوە: ئارامی لە ناوچەکەدا جێگیر بکرێت و ئاراستەکە بەرەو چارەسەرە سیاسییەکان ببرێت.
پەکین ڕایگەیاند: ئەم شەڕە لە سەرەتاوە نەدەبوو ڕوو بدات و گوشارێکی قورسی خستووەتە سەر کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی.
وەزارەتی دەرەوەی چین لە لایەنە تێوەگلاوەکان داوای کرد پابەندی ئاگربەست بن، ڕێڕەوی دیپلۆماسی درێژە پێ بدەن و بە هەنگاوی کرداری، ڕێگری لە هەڵکشانی گرژییەکان بکەن تاوەکوو سەقامگیری بۆ ناوچەکە بگەڕێتەوە.
پەکین ڕۆژی ڕابردووش سەبارەت بە هەڵکشانی گرژییەکان لە ناوچەکەدا هۆشداریی دا و گەمارۆدانی بەندەرەکانی ئێرانی لە لایەن ئەمریکاوە وەک هەنگاوێکی “مەترسیدار و نابەرپرسانە” وەسف کرد.

هەواڵی پەیوەندیدار

گەڕانەوەی زیاتر لە ٨٠ هەزار پەنابەری سووری لە لوبنانەوە بۆ وڵاتەکەیان

دڵشاد

عێراق گەڕاندنەوەی دانیشتوانی کەمپی هۆل دەوەستێنێت

یاسین

پارێزگارێ دهۆكێ به‌رێ بنیاتى بۆ كۆمه‌كا پرۆژا بكوژمێ ل سه‌نته‌رێ باژێرێ دهۆكێ دانا

سەڵاح