zagros news agency

سۆنی یاریی “Bloodborne” دەکاتە فیلمێکی خوێناوی

کۆمپانیای سۆنی پیکچەرز دەستپێکردنی پڕۆژەی بەرهەمهێنانی فیلمێکی ئەنیمەیشنی ڕاگەیاند، ئەم پڕۆژەیە لە یاریی ڤیدیۆیی بەناوبانگی Bloodborne وەرگیراوە و تەنیا بۆ تەمەنی سەروو 18 ساڵ دەبێت.

 

لە کۆنفرانسی سینەماکۆن 2026، سانفۆرد بانیچ، سەرۆکی گرووپی سۆنی پیکچەرز، ئاماژەی بەوە کرد، فیلمەکە بەردەوام پارێزگاری لە کەشوهەوا تاریک و توندوتیژەکەی یارییەکە دەکات.

 

ئەم فیلمە بە هاوکاری لەگەڵ یوتیوبەری ناسراو جاکسپتیک ئای بەرهەم دەهێنرێت کە خاوەنی 48 ملیۆن فۆڵۆوەرە و شارەزاییەکی زۆری لە دنیای ئەم یارییەدا هەیە.

 

کۆمپانیاکانی Lyrical Media و PlayStation Productions بەشدارن لە دابینکردنی بودجەی فیلمەکە.

یاریی Bloodborne لە 2015 بە شێوەیەکی تایبەت بۆ پلەی ستەیشن دەرچوو و بەهۆی چیرۆکە قووڵەکەیەوە تا ئێستا بەردەوام داواکاری زۆری بۆ دروستکردنی بەشی دووەمی هەیە. سۆنی دەیەوێت لە ڕێگەی ئەم فیلمەوە سەرکەوتنە گەورەکانی وەرگێڕانی یارییە ڤیدیۆییەکان بۆ سەر شاشەی سینەما دووبارە بکاتەوە.

 

هەواڵی پەیوەندیدار

کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتوو

سەڵاح

كونسوڵخانەی ئەمریكا جەخت لە گرنگیی خزمەتگوزارییەكانی نێو پرۆژەی (هەژماری من) دەكاتەوە

یاسین

خولە بەهێزەکان.. خشتەی یارییەکانی ئەمڕۆ شەممە

یاسین