zagros news agency

گراهام: دەسەڵاتی ڕاستەقینە لە دەستی سوپای پاسداراندایە نەک دیپلۆماسی

 

ڵینزی گراهام، سیناتۆری باڵای کۆمارییەکان لە دوایین پەیامیدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس، نووسیویەتی ئەوەی لەم ماوەیەدا فێر بووین، ئەوەیە کە دەسەڵاتی ڕاستەقینەی ئێران لە دەستی سوپادایە نەک بەرپرسانی دیپلۆماسی و دیپلۆماتکاران.

گراهام باسی له‌وه‌ش كردوه‌ ، ئەوەی بڕیار دەدات، ئەو کەسە نییە کە قات و چاکەتی لەبەردایە، بەڵکو کەسانی چەکدارن کە بڕیاردەری سەرەکین.

وتیشی، چۆنییەتی کۆتایی هاتنی ئەم گرژییانە ڕۆڵێکی یەکلاکەرەوەی دەبێت لە سەقامگیری ناوچەکە و جیهان لە دەیەکانی داهاتوودا، ئەمەریکا “دەستی سەرەوە”ی لەم پرۆسەیەدا هەیە.

پێشتریش له‌ ڵینزی گراهام پۆستێکی دیکەدا لە سەر ئێکس لە کاردانەوە بە هێرشی ئەم دواییەی سوپای پاسداران بۆ سەر کەشتییە نێودەوڵەتییەکان نووسیویەتی “تەنگەکە کۆنتڕۆڵ بکەن. بەردەوام بن لە گەمارۆدان. دوورگەی خارگ بە ئامانج بگرە.”

گراهام دەشڵێت “دوای هێرشی سوپای پاسدارانی ئێران و ڕاگەیاندنی ئەوەی کە ئێستا کۆنترۆڵی تەنگەکەیان کردووە، زۆر گرنگە کە ئەمەریکا و جیهان وەڵامی ئەم کارانەی ئێران بدەنەوە.”

جەختی لەوە کردەوە “بە تەواوی ڕوونە کە دوای 47 ساڵ، بەڵێنەکانی ڕێژیمی ئێران بێ بەهان. بە هێزەوە بڕۆنە پێشەوە و ئیرادەتان هەبێت.”

چەند کاتژمێرێک پێش ئەم پەیامە، ڕۆیتەرز ڕۆژی شەممە بە پشتبەستن بە سێ سەرچاوەی ئاسایشی دەریایی و کەشتیوانی ڕاپۆرتی دا کە ڕۆژی شەممە لانیکەم دوو کەشتی بازرگانی لە کاتی هەوڵدان بۆ تێپەڕین بە تەنگەی هورمزدا لەلایەن سوپای پاسدارانەوە کراونەتە ئامانج.

 

 

VOA

هەواڵی پەیوەندیدار

توێكلی لیمۆ ئەگەری توشبون بە نەخۆشی شێرپەنجە زیاد دەكات

گوران

بەسەرپەرشتیی پارێزگاری هەولێر لەیەکەم ڕۆژی جەژنی قورباندا خوانێک بۆ منداڵانی بێسەرپەرشت ڕێکخرا

یاسین

سەرۆكی حکومەت پیرۆزبایی لە یەكگرتووی ئیسلامیی کوردستان دەكات

سەڵاح