zagros news agency

دارا ئارام لە پێشانگەیەکدا “ئیلهامی سروشت بۆ ئومێد” دەخاتەڕوو

هونەرمەندی شێوەکاری ناسراوی کورد، دارا ئارام، کە نیشتەجێی وڵاتی کەنەدایە، نوێترین کارە هونەرییەکانی خۆی لە پێشانگایەکی تایبەتدا لەژێر ناوی “ئیلهامی سروشت بۆ ئومێد”  دەخاتەڕوو.

 

ئەم پێشانگایە کە بڕیارە لە گالەری (Kent Farndale) لە شاری پۆرت پێریی کەنەدا بەڕێوەبچێت، کۆمەڵێک تابلۆی نوێی هونەرمەند لەخۆدەگرێت. دارا ئارام لە کارەکانیدا سوودی لە ڕەنگی گەش و تەکنیکی جیاوازی وەک ئەبستراکت و دیمەنی سروشتی وەرگرتووە بۆ ئەوەی گوزارش لە پەیوەندی نێوان مرۆڤ و زەوی بکات.

کارەکانی دارا ئارام لەم پێشانگایەدا تەنیا ڕەنگکردنی تابلۆ نین، بەڵکو گوزارشتێکی قووڵن لە ڕێزگرتن لە گرنگی خاک، جوانییەکانی سروشت، بەها کولتوورییەکان و پاراستنی هاوسەنگی ژینگە. هونەرمەند لە ڕێگەی “ئۆرکێسترایەک لە ڕەنگ” و بەکارهێنانی هونەرێکی هەمەجۆر پەیامی ئومێد، ئاشتی و پێویستی پاراستنی ژینگە بە وەرگران دەگەیەنێت.

رێوڕەسمی کردنەوەی پێشانگاکە لە 20ـی حوزەیرانی 2026، بەڕێوەدەچێت و دەرگای پێشانگاکە تاوەکو 203ـی تەمموزی 2026 کراوە دەبێت.

دارا ئارام یەکێکە لە هونەرمەندە چالاکەکانی کورد لە تاراوگە، بەردەوام کارەکانی ڕەنگدانەوەی خەمە مرۆیی و ژینگەییەکان بوون. کارەکانی پێشتری لە چەندین گالەریی جیهاندا نمایشکراون و خاوەنی پێگەیەکی دیارە لە ناوەندە هونەرییەکانی کەنەدا.

هەواڵی پەیوەندیدار

سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمەریکا لەگەڵ زێلێنسکی کۆدەبێتەوە

سەڵاح

کەشناسی هەرێم : پلەکانی گەرما نزم دەبێتەوە

سەڵاح

ژیان شەهید جەلال، بەربژێری پارتی لە سلێمانی: پارتی هەمیشە تێکۆشاوە بۆ ئازادی و کەرامەتی نەتەوەیەکی مەزڵووم

سەڵاح