zagros news agency

هاوپەیمانییەکەی ئاوەدانکردنەوە و گەشەپێدان: سووربوون لەسەر کاندیدکردنی مالیکی دەمانخاتە ناو قەیرانێکی ئاڵۆزەوە

هاوپەیمانی ئاوەدانکردنەوە و گەشەپێدان (ائتلاف الإعمار والتنمية) بە سەرۆکایەتی محەمەد شیاع سوودانی، ئەمڕۆ وەڵامی بەیاننامەکەی حیزبی دەعوەی ئیسلامیی دایەوە کە تێیدا جەختی کردبووەوە نوری مالیکی سکرتێری گشتییان هێشتا کاندیدی چوارچێوەی هەماهەنگییە بۆ سەرۆکایەتی وەزیران.
خالید وەلید، سەرکردە لە هاوپەیمانییەکە بە شەفەق نیوزی ڕاگەیاند: “بەیاننامەکەی ئەمڕۆی حیزبی دەعوە کە جەخت لە کاندیدکردنی مالیکی لە ڕێگەی چوارچێوەوە دەکاتەوە، ڕووبەڕووی ئۆپۆزیسیۆنبوونێکی ڕوون دەبێتەوە، ئەوەش دوای ئەوەی هاوپەیمانی ئاوەدانکردنەوە و گەشەپێدان پشتگیریی خۆی بۆ مالیکی کشاندەوە و جەختی لەسەر سوودانی وەک تاقە کاندیدی خۆی کردەوە.”
ئەوەشی خستە ڕوو کە “ڕۆیشتن بەرەو بژاردەی مالیکی دەمانخاتە بەردەم قەیرانێکی ئاڵۆزتر؛ جەختیش دەکەینەوە کە پشتگیریی ٨ لایەنی ناو چوارچێوەی هەماهەنگی جگە لە پشتگیریی لایەنە نیشتمانییەکانی تر، فاکتەری یەکلاکەرەوەن.” ڕوونیشیکردەوە کە “ڕاسپاردنی سوودانی تەنها پێویستی بە بڕیاردان بە کۆدەنگی یان زۆرینە هەیە بۆ تەواوکردنی پرۆسەی پێکهێنانی حکومەت، کە ڕووبەڕووی تەحەدای گەورە و ئاڵۆز دەبێتەوە.”
ئەمە لە کاتێکدایە کە حیزبی دەعوەی عێراق، نیوەڕۆی ئەمڕۆ یەکشەممە، جەختی کردبووەوە کە نوری مالیکی سەرۆکی حیزبەکەیان هێشتا تاقە کاندیدە بۆ سەرۆکایەتی حکومەت و پێشکەشکردنی هەر بەدیلێکی تریشی ڕەتکردەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

ئه‌عره‌جی: رێگە نادەین لە خاکی عێراقەوە هێرشبکرێتەسەر وڵاتانی دراوسێ

سەڵاح

بەهۆی کێشەیەکی عەشایەری لە بەغدا دوو ئەفسەری پۆلیس کوژران

یاسین

به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی مۆلیده‌یه‌كی كاره‌باوه‌ ژماره‌یه‌ك ماڵ له‌ پارێزگای زیقار سووتان

سەڵاح