کۆمپانیای گۆگل تایبەتمەندییەکی نوێ زیاد دەکات بۆ خزمەت بە بەکارهێنەرانی یوتیوب، کە ڕێگەیان پێدەدات کۆنترۆڵی کاتی بینینی ڤیدیۆ کورتەکان بکەن و سنوورێکی دیاریکراوی بۆ دابنێن. هەروەها بەپێی نوێترین گۆڕانکارییەکانی ناو ئەپی یوتیوب، بژاردەیەکی نوێ بۆ بەشی ڕێکخستنەکان (Settings) زیاد کراوە کە تایبەتە بە دیاریکردنی کاتی سەیرکردنی (Shorts) ئەم هەنگاوەی کۆمپانیای گوگڵ دوای ئەوە دێت کە بەکارهێنەران سکاڵای ئەوەیان هەبوو کە ڤیدیۆ کورتەکان کاتێکی زۆریان لێ دەکوژن بەبێ ئەوەی هەستی پێ بکەن.
هەروەها ئەم تایبەتمەندییە وەک بەشێک لە پڕۆژەی پاراستنی هاوسەنگی دیجیتاڵی (Digital Wellbeing) ناسێندراوە، ئامانج لێی کەمکردنەوەی ئاڵۆدەبوونی بەکارهێنەرانە بە ڤیدیۆ کورت و خێراکان کە لەم ساڵانەی دواییدا بینەرێکی یەکجار زۆریان هەبووە.

