zagros news agency

ئەستێرەیەکی بارسێلۆنا مانەوە ڕەتدەکاتەوە

 

ئەندرێس کریستنسنی بەرگریکاری دانیمارکی گرێبەستەکەی لەگەل یانەی بەرشەلۆنە لە کۆتایی ئەم وەرزەدا تەواو دەبێت بەڵام تا ئەم ساتە نەگەیشتووەتە رێککەوتن لەگەڵیاندا بەمەبەستی نوێکردنەوەی.

ئەو یاریزانە لە مانگی یەکی ئەمساڵەوە دەیتوانی گفتوگۆ لەگەڵ هەر یانەیەک بکات کە خۆی بەوێت پەیوەندی پێوە بکات بەڵام بە لێدوانێک داهاتووی خۆی بە نادیرای هێشتەوە دوای ئەوەی کە رایگەیاند ئارەزووی مانەوە لە یانە کەتەلۆنیەکە دەکات.

رۆژنامەی موندۆ دیپۆرتیڤۆ بڵاویکردەوە، بەرپرسانی یانەی بەرشەلۆنە وەڵامی داواکەی کریستنسنیان داوەتەوە و ئۆفەرێکی فەرمیان پێشکەش کرد بە مەبەستی نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی بۆ وەرزێکیتر و دواتر مافی درێژکردنەوەی بۆ وەرزێکی تریش.

دەشڵێت، سەرەڕای ئەو رەتکردنەوەیە بەڵام کریستنسن بە بەڕێوەبەری کارەکانی راگەیاندووە گفتوگۆی دیکە لەگەڵ یانەی بەرشەلۆنە بکات و هەموو هەوڵێک بدات لەپێناو ئەوەی بگاتە رێککەوتن لەگەڵیاندا، تا ئەوەش یەکلانەکاتەوە ئامادەنییە گفتوگۆ لەگەڵ هیچ یانەیەکی تر بکات لەکاتێکدا چەندین یانەی گەورەی ئەوروپا ئامادەن گرێبەستی لەگەڵدا ئیمزابکەن.

هەواڵی پەیوەندیدار

خولی فەرەنسا.. پاریسی پێشەنگ نەیتوانی لە نانت بباتەوە

یاسین

خیسۆس ناڕازییە

یاسین

پێرێز؛ ئەوەی لەیاری بەرامبەر ئالاڤێس ڕوویدا کارەسات بوو

یاسین