zagros news agency

ڕاستیی پێکانی جەمال موسیالا ئاشکرا کرا

جەمال موسیالای ئەستێرەی یانەی بایرن میونشن لە خولەکی هەشتاد و سێی یارییە دۆستانەکەیان بەرامبەر لایپزیگ، بەبێ هیچ بەرکەوتنێک لەسەر چیمەنی یاریگاکە کەوت و نیگەرانییەکی گەورەی لەلای هاندەران دروستکرد.

بەپێی ڕاپۆرتە میدیاییەکان، تیمی پزیشکی بەپەلە هاتنە ناو یاریگاکە بۆ چارەسەرکردنی ئەم یاریزانە تەمەن بیست و سێ ساڵە، کە بەهۆی بەرزیی پلەی گەرما لە میونشن کە گەشتبووە 33 پلەی سەدی، تووشی گێژبوونی سەر و تێکچوونی سووڕی خوێن ببۆوە.

سەەرەڕای ئەوە، ماکس ئەیبەرلی بەڕێوەبەری وەرزشیی بایرن میونشن لە لێدوانێکیدا بۆ ڕۆژنامەی بێڵدی ئەڵمانی نیگەرانییەکانی ڕەواندەوە و ڕایگەیاند کە موسیالا تەندروستیی باشە و هیچ کێشەیەکی جدیی نییە.

هەروەها پشکنینە سەرەتاییەکانی پزیشکانی یانەکەش هیچی مەترسیداریان دەرنەخستووە، و بڕیارە ئەم ئەستێرەیە بۆ ماوەی دوو ڕۆژ پشوو وەربگرێت تاوەکو بە تەواوی چاکدەبێتەوە و دەگەڕێتەوە بۆ مەشق و ڕاهێنانەکان.

 

هەواڵی پەیوەندیدار

ڤینسیۆس؛نەیمار یەکێکە لە نموونە باڵاکانی من

یاسین

میلیتاو کێشەکەی ئەنچیلۆتی چارەسەر دەکات

یاسین

ڕۆژنامەکانی پورتوگال هێرش دەکەنە سەر دەکەنە مارتینێز

sarkar