ئاژانسی هەواڵی ‘میزان’ـی سەر بە دەسەڵاتی دادوەری ئێران رایگەیاند، دوو کەسیان بە تاوانی هاوکاریی دەزگای هەواڵگریی مۆسادی ئیسرائیل و پلاندانان بۆ هێرشکردن لەسێدارە داوە.
ئاژانسی میزان راشیگەیاند، ئەو دوو کەسە بە ناوەکانی محەمەد مەعسووم شاهی و حەمەد وەلیدی تۆمەتبارن بەوەی کاریان لەگەڵ تۆڕێکی سیخوڕیی پەیوەست بە مۆسادەوە کردووە، هەروەها راهێنانیان لە دەرەوەی وڵات وپێکراوە.
ئاژانسی هەواڵی میزان ئەوەشی ئاشکرا کردووە، بە تۆمەتی هاوکاریکردن لەگەڵ گرووپە دوژمنکارەکان سزا دراون، هەروەها دادگای باڵا پێش جێبەجێکردنی سزای لەسێدارەدانیان تۆمەتەکەی پشتڕاستکردووەتەوە.

