گۆڤاری وۆڵ ستریت جۆرناڵ بڵاوی کردووەتەوە کۆمپانیا گەورەکانی وزە لەوانە ئێکسۆن مۆبیل و شێڤرۆن، گەڕانیان بۆ دۆزینەوەی یەدەگی نوێی نەوت و گاز بە توندی خێراتر کردووە بۆ ئەوەی خۆیان لە مەترسییەکانی شەڕ لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا بە دوور بگرن.
بەپێی ڕاپۆرتی ئەم گۆڤارە، کۆمپانیای ئێکسۆن بەم دواییانە پلانی پێشبینیکراوی بۆ خستنەگەڕی ٢٤ ملیار دۆلار وەبەرهێنان لە کێڵگە نەوتییەکانی ئاوە قووڵەکانی نێجیریا خستووەتە ڕوو، لە کاتێکدا شێڤرۆن بازنەی چالاکییەکانی خۆی لە ڤەنزوێلا فراوانتر کردووە.
لە هەمان کاتدا بریتیش پترۆلیۆم پشکی بلۆکە نەوتییەکانی لە کەناراوەکانی نامیبیا کڕیوە و تۆتاڵ ئێنێرجیش گرێبەستێکی بۆ گەڕان لەگەڵ تورکیا واژۆ کردووە.
هێرشەکانی ئێران بۆ سەر ژێرخانەکانی وزە و دروستکردنی ئاستەنگ بۆ گواستنەوەی دەریایی لە ناوچەی کەنداوی فارس، بووەتە هۆی کێبڕکێیەکی جیهانی بۆ دەستگەیشتن بە نەوت و ملیاران دۆلاری لە داهاتی هەندێک کۆمپانیای نەوتیی ڕۆژاوایی کەم کردووەتەوە.
سەرەڕای ئەمە، بەرزبوونەوەی نرخی وزە، پارەیەکی نەختیی زۆری خستووەتە بەردەست پیشەسازیی نەوت پێشبینی دەکرێت یارمەتییان بدات بۆ چوونە ناو ئەو ناوچانەی پێشتر دەستپێڕاگەیشتنیان ئەستەم بوو یان ساڵانێک لەمەوبەر جێهێڵرابوون.
هەواڵی داهاتوو

