zagros news agency

ڕیزبەندی گرانترین یاریزانانی پرێمەرلیگ بڵاوکرایەوە

 

پێگەی ترانسفێر ریزبەندی گرانترین یاریزانانی ئەم وەرزەی پریمەر لیگی بڵاوکردەو ەکە پەیوەستە بە ئاستی یاریزانەکان لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکاندا.

ئێرلینگ هالاندی ئەستێرەی مانچستەر سیتی لە پێشەنگی گرانترین یاریزانانی پریمەر لیگدایە بە نرخی ٢٠٠ ملیۆن یۆرۆ، دیکلان رایس و بوکایۆ ساکا نرخەکەیان ١٢٠ ملیۆن یۆرۆیە و لە پلەی دووەمی ریزبەندییەکەدان.

کۆل پالمەر و فلۆریان فێرتز و مۆیسس کایسیدۆ لە پلەی سێیەمدان بەشێوەیەک نرخەکەیان ١١٠ ملیۆن یۆرۆیە، نرخی دۆمینیک سۆبۆسلای و ئەلیکساندەر ئیزاک ١٠٠ ملیۆن یۆرۆیە و لە پلەی چوارەمدان.

ویلیام سالیبا و ئینزۆ فێرناندێز و ئیکیتیکی و گراڤنبێرگ بە نرخی 90 ملیۆن یۆرۆ لە پلەی پێنجەمدان، هەریەکە لە مبێمۆ و زوبیمێندی و تۆنالی و فۆدین و ماک ئەلیستەر و رۆجەرز و ئیستیڤاو لە پلەی شەشەمدان برونۆ گیمارێش و سێمینیۆ و گابرێل ماگالێس بە نرخی ٧٥ ملیۆن یۆرۆ لە پلەی حەوتەمی گرانترین یاریزانانی پریمەر لیگدان.

هەواڵی پەیوەندیدار

هانزی فلیک باس لە جێهـێـشـتنـی بارسێلۆنا دەکات

یاسین

ئۆسکاری بەڕازیلی بەهۆی نەخۆشیەوە وازهێنانی لەیاریکردن ڕاگەیاند

یاسین

گواردیۆلا دڵخۆشە

یاسین