zagros news agency

نرخی گەشتە ئاسمانییەکان لە ئەورووپا گران بووە

گرووپێکی نێودەوڵەتیی چاودێریی گواستنەوە دەڵێت بەهۆی جەنگی ئێرانەوە، پەککەوتنی دابینکردنی نەوتی جیهانی زیاتر لە ١٠٠ دۆلاری خستووەتە سەر نرخی گەشتە ئاسمانییە درێژخایەنەکانی ئەورووپا.
گرووپی “تی ئاند ئی” ڕای گەیاند بەرزبوونەوەی نرخی سووتەمەنیی فڕۆکە، تێکڕای تێچووی بۆ هەر سەرنشینێک لە گەشتە درێژخایەنەکانی ئەورووپاوە ٨٨ یۆرۆ (١٠٤ دۆلار) و بۆ گەشتەکانی ناوخۆی ئەورووپا ٢٩ یۆرۆ زیادی کردووە.
ئەم گرووپە لە ڕاپۆرتەکەیدا ڕۆژی سێشەممە ١ی گوڵان بڵاوی کردەوە، نرخی بلیتەکانی لە هەفتەی ڕابردوودا لەگەڵ نرخەکانی پێش دەستپێکردنی جەنگی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل بەرانبەر ئێران بەراورد کردووە.
پەککەوتنی دابینکردنی نەوت، نیگەرانییەکانی سەبارەت بە کەمیی سووتەمەنی لە ئەورووپا لە لێواری وەرزی پشووەکانی هاویندا زیاد کردووە. بڕیارە یەکێتیی ئەورووپا ڕۆژی چوارشەممە لە چوارچێوەی پاکێجێکی پێشنیارکراودا بۆ وەڵامدانەوەی ئەم نیگەرانییانە، چەند هەنگاوێک ڕابگەیەنێت.
کۆمپانیاکانی فڕۆکەوانی داوای هەڵوەشاندنەوەی هەندێک لە سیاسەتە ژینگەییەکانی یەکێتیی ئەورووپایان کردووە، لەوانە ناچارکردنی بەکارهێنانی سووتی سەوز تا ساڵی ٢٠٣٠.

هەواڵی پەیوەندیدار

چابی ئاڵۆنسۆ بەفەرمی بووە ڕاهێنەری ڕیاڵ مەدرید

یاسین

پرسه‌نامه‌يه‌ك له‌ سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان

یاسین

ڕۆژنامەیەکی بەریتانی: پوتن بە ئێرانی گوتووە پیتاندنی یۆرانیۆم بکاتە سفر

سەڵاح