zagros news agency

‎وردەکاریی سەردانەکەی سوودانی بۆ لای مالیکی

سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەمڕۆ وردەکاریی سەردانەکەی محەمەد شیاع سوودانی بۆ لای نوری مالیکی ئاشکرا کرد، کە تێیدا کۆمەڵێک پێشنیاز بۆ کۆتاییهێنان بە چەقبەستوویی سیاسی و یەکلاکردنەوەی کاندیدی سەرۆکایەتی حکومەت تاوتوێ کراون.

یەکێک لە پێشنیازەکان بۆ چارەسەری چەقبەستووییەکە ئەوەیە کە پشتبەستن بە (زۆرینەی ڕەها) بێت لە ناو پەرلەمانتارانی چوارچێوەی هەماهەنگی، یان پشتبەستن بە (کێشی پەرلەمانی) ئەو کوتلانەی پشتگیری لە کاندیدەکە دەکەن.”

ڕوونیشیکردەوە: “ئەگەر مالیکی یان سوودانی سوور بن لەسەر کاندیدبوونیان، ئەوا ئەو کێشە پەرلەمانییەی کە کوتلەکانیان و هاوپەیمانەکانیان هەیانە بابەتەکە یەکلا دەکاتەوە، بە مەرجێک یەکێکیان بتوانێت دوو لەسەر سێی دەنگی سەرکردەکانی ناو چوارچێوەی هەماهەنگی (کە یەکسانە بە ١٠ دەنگ) بەدەستبهێنێت.”

بەپێی گوتەی سەرچاوەکە: “ئەگەر نەتوانرا لەگەڵ هێزەکانی تری ناو چوارچێوەکە بگەەنە ڕێککەوتن لەسەر ئەم پێشنیازانە، ئەوا پەنا دەبرێتە بەر هەڵبژاردنی (کاندیدی سازان – مرشح تسوية) کە خاوەن ئەزموونی سیاسی و حکومی بێت و لە ئاستی نێودەوڵەتیشدا پەسەندکراو بێت.”

سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەش کرد کە نزیکبوونەوەیەک لە نێوان مالیکی و سوودانی هەیە بۆ پەسەندکردنی ئەم پێشنیازانە و خستنەڕوویان لە کۆبوونەوەی داهاتووی چوارچێوەکەدا، جەختیشی کردەوە کە سەردان و چاوپێکەوتنەکان تا بەیانی بەردەوام دەبن بۆ پێگەیاندنی ئەم دیدگایانە و گەیشتن بە چارەسەرێکی لۆژیکی.

هەواڵی پەیوەندیدار

تورکیا: لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ شەڕی دژ بە داعش له‌ سوریا ده‌كه‌ین

سەڵاح

کەشناس : پلەکانی گەرما بە نزیکی 1 تـــــا 2 پلە بەرزتر دەبێت

سەڵاح

لەبانكەكانی عێراق مووچەی خانەنشیان بە بیانووی نەبوونی سیوولە نادرێت

سەڵاح