zagros news agency

ساندرا بولوک و نیکۆڵ کیدمەن لە فیلمی “پراکتیکاڵ ماجیک 2” پێکەوە دەردەکەونەوە

هەردوو ئەستێرەی ناودار ساندرا بولوک و نیکۆڵ کیدمەن دوای 28 ساڵ، جارێکی دیکە بۆ نواندنی ڕۆڵی “سالی” و “گیلیان” دەگەڕێنەوە.

 

فیلمی “Practical Magic 2” بڕیارە لە مانگی ئەیلوولی داهاتوو لە سینەماکان نمایش بکرێت.

 

ئەمجارە هەردوو هونەرمەند تەنیا وەک ئەکتەر بەشدار نین، بەڵکو هاوبەشیش دەکەن لە بەرهەمهێنانی فیلمەکەدا.

 

سۆزان بێر مۆدێرنە دەرهێنەری ئەم کارەیە و ئاماژەی بەوە کرد، کارکردن لەگەڵ ئەم دوو ئەستێرەیە بەردەوام ئەزموونێکی دەوڵەمەند و سەرکەوتووە.

 

سیناریۆی فیلمەکە لەلایەن ئاکیفا گۆڵدسمان نووسراوەتەوە کە نووسەری بەشی یەکەمیش بووە. چەندین ئەکتەری گەنجی دیکەی وەک جۆی کینگ و مەیسی ویلیامز لەم بەشە نوێیەدا دەردەکەون. 

هەواڵی پەیوەندیدار

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە باڵیۆزی یۆنان دەکات

سەڵاح

سەرۆکی ئەمەریکا: ئەگەر زێلێنسکی کۆتایی بەشەڕ نەهێنێت زۆر نامێنێتەوە

سەڵاح

داهاتی “Poor Things” لە سینەماکانی جیهاندا

ART