زنجیرەی “Love Story” کە لە 10 ئەڵقە پێکهاتووە، لە پلاتفۆرمەکانی “هۆڵۆ” و “دیزنی پڵەس” کۆتایی هات.
ئەم بەرهەمەی رایان مۆرفی، باس لە چیرۆکێکی ڕاستەقینە و کارەساتبار جۆن کەنەدی و کارۆلین بیسێت دەکات.
بینەران لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان ئاماژەیان بەوە کرد، کۆتایی زنجیرەکە زۆر دڵتەزێن و کاریگەر بووە.
سارا پیدجن، ئەکتەری سەرەکی زنجیرەکە، توانیویەتی بەردەوام هەستی بینەران بجوڵێنێت. یەکێک لە بینەران ئاماژەی بەوە کرد، پاش ماوەیەکی زۆر درامایەکی ئاوا بەهێز و پڕ لە وردەکارییان بینیوە.
زنجیرەکە تەنیا چیرۆکی دەوڵەمەندەکان ناگێڕێتەوە، بەڵکو پەیوەندییەکی سۆزداری ئاڵۆز نیشان دەدات.
دەرکەوتنی ئەکتەرەکان و شێوازی دەرهێنانەکە بووەتە جێگەی دەستخۆشی ڕەخنەگرانی دیکە. زۆر کەس ئاماژەیان بەوە کرد، ئەم کارە نوێیە یەکێکە لە باشترین دراماکانی ساڵی 2026.
چیرۆکەکە لە ساتەکانی ناسینەوە دەست پێ دەکات و بە کۆتاییەکی تراژیدی تەواو دەبێت.

