zagros news agency

‎لە بارەی کارکردن بە کارتی زانیاری ڕوونکردنەوە دەدرێت

وەزارەتی ناوخۆی عێراق،جەخت دەکاتەوە کە کارتی زانیاری هێشتا کاری پێدەکرێت و  هەڵنەوەشاوەتەوە.

ئەمڕۆ 23ی نیسانی 2026، وەزارەتی ناوخۆی عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاوی کردەوە: “وەزارەتی ناوخۆ بەدواداچوون بۆ ئەو هەواڵانە دەکات کە لە هەندێک لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکاندا دەربارەی هەڵوەشاندنەوەی کارتی زانیاری بڵاوکراونەتەوە.”

ئاماژە بەوە دراوە: “جەخت دەکەینەوە کە کارتی زانیاری هێشتا پەسەند کراوە و لە هەموو فەرمانگە و دامەزراوە فەرمییەکاندا بە شێوەیەکی ئاسایی کارکردنی بەردەوامە و ئەوەی دەربارەی هەڵوەشاندنەوەی دەگوترێت هیچ بنەمایەکی نییە.”

ئاشکراشی کردووە: ” بەردەوامین لە جێبەجێکردنی پڕۆژەی نیشتەجێبوونی ئەلیکترۆنی، کە ئامانجی ڕێکخستن و بەدیجیتاڵکردنی داتاکانی نیشتەجێبوونە، وەک ئامادەکارییەک بۆ ئەوەی لە داهاتوودا لە ناو کارتی نیشتمانیی یەکگرتوودا یەکبخرێت.”

هەواڵی پەیوەندیدار

زاخۆ؛ ئامادەکاری بۆ چوارەمین فێستیڤالا شەل و شەپکان دهێنە کرن

دڵشاد

.ڤیان ده‌خیل بۆ ئاژانسی زاگرۆس: له‌كاتێكدا كۆنگره‌ی لوتكه‌ی عه‌ره‌بی له‌ به‌غدا ده‌كرێت سزای مووچه‌خۆرانی كوردستان و 54 مادده‌ی ده‌ستووری پێشێل ده‌كرێت

یاسین

کەشناسی: بەهۆی شەپۆلێکی تۆزوخۆڵەوە پلەکانی گەرما دادەبەزن

گوران