zagros news agency

سامسۆنگ کۆتایی بە سەردەمی پاترییە شلەکان دەهێنێت و مێژوویەکی نوێ بۆ مۆبایل دەنووسێتەوە

 

کۆمپانیای سامسۆنگ بە فەرمی دەروازەکانی داهاتووی بە ڕووی جیهانی تەکنەلۆژیادا واڵا کرد و گەیشتنی بە قۆناغی کۆتایی پەرەپێدانی پاترییەکانی جۆری Solid-State ڕاگەیاند، کە چاوەڕوان دەکرێت ببێتە گەورەترین بازدانی تەکنیکی لە دوای داهێنانی مۆبایلی زیرەکەوە. نهێنی ئەم داهێنانە لەوەدایە کە سامسۆنگ توانیویەتی ماددەی شلی ناو پاترییەکان بگۆڕێت بۆ ماددەی ڕەق، ئەمەش نەک هەر مەترسی گەرمبوون و تەقینەوە بەتەواوی ناهێڵێت، بەڵکو خێراییەکی بێوێنە دەبەخشێتە بارگاویبوون بەجۆرێک مۆبایلەکان تەنها پێویستیان بە ٩ خولەک دەبێت بۆ پڕبوونەوەی تەواو. بەهۆی قەبارە بچووکەکەی و تەمەنە درێژەکەیەوە، ئەم تەکنەلۆژیایە ڕێگەخۆشکەر دەبێت بۆ بەرهەمهێنانی نەوەیەکی نوێ لە مۆبایلی زۆر تەنک و ئامێری زیرەکی پێشکەوتوو، هاوکات ئاسۆیەکی نوێش بۆ پیشەسازی ئۆتۆمبێلی کارەبایی دەکاتەوە کە تێیدا کێشەی مەودا و کاتی بارگاویبوون بۆ هەمیشە دەبێتە مێژوو.

هەواڵی پەیوەندیدار

یاری هەمستەر کۆمبات کۆتایی پێدێت

یاسین

ئەمریکا چەند کۆمپانیایەکی تری بلۆک کرد

دڵشاد

کەمی Views کوالێتی ڤیدیۆکان کەم دەکاتەوە

یاسین