zagros news agency

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا : پێدانی زانیاری لەسەر ئەبو ئالا دە ملیۆن دۆلار خەلاتە

حکومەتی ئەمریکا لە ڕێگەی بەرنامەی “خەڵات بۆ دادپەروەری”، بڕی دە ملیۆن دۆلاری وەک خەڵات دیاری کرد بۆ هەر کەسێک کە زانیاریی وردی لەسەر شوێنی مانەوە یان چالاکییەکانی هاشم فەیاز ڕەحیم سەراجی، ناسراو بە “ئەبو ئالا وەلائی” هەبێت.

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە ڕاگەیێنراوێکدا ئاماژەی بەوە کردووە: وەلائی و گروپەکەی بەرپرسن لە تێکدانی سەقامگیری و هێرشکردنە سەر بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا. ئێمە پابەندین بە ڕاوەدوونانی ئەو کەسانەی هەڕەشە لە ئاسایشی ناوچەکە دەکەن و پارێزگاری لەو کەسانەش دەکەین کە هاوکارمان دەبن لە پێدانی زانیاری.


ئەبو ئالا وەلائی، ئەمینداری گشتیی کەتیبەکانی سەیدولشوهەدایە و لە تشرینی دووەمی 2023 لەلایەن وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکاوە وەک “تیرۆریستێکی جیهانی” ناسێنرا. ئەو گرووپەی وەلائی سەرکردایەتی دەکات، بەوە تۆمەتبار دەکرێن کە هێرشیان کردووەتە سەر بنکە سەربازییەکانی ئەمریکا و دیپلۆماتکارانی ئەو وڵاتە لە عێراق و سووریا، هاوکات ناویان لە دۆسیەی کوشتنی هاووڵاتیانی سڤیلی عێراقیشدا هاتووە.

وەلائی مێژوویەکی درێژی لە کارکردن لەگەڵ گرووپە چەکدارەکان هەیە؛ پێشتر ئەندامی کەتیبەکانی حیزبوڵڵای عێراق بووە و لەلایەن هێزەکانی ئەمریکاوە دەستگیر کراوە، تاوەکو ساڵی 2010 لە زیندان ماوەتەوە. دوای دەستپێکردنی شەڕی ناوخۆ لە سووریا، لە حیزبوڵڵا جیا بووەوە و “کەتیبەکانی سەیدولشوهەدا”ی دامەزراند کە پەیوەندییەکی توندوتۆڵیان لەگەڵ فەیلەقی قودسی سەر بە سوپای پاسدارانی ئێران هەیە.

.

هەواڵی پەیوەندیدار

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە جێگری سەرۆکی پەرلەمانی هەرێمی نۆردراین – ڤێستڤاڵنی ئەڵمانیا دەکات

یاسین

ئاگادارکردنەوەی بەرگریی ئاسمانیی پۆڵەندا بە هۆی فڕۆکە جەنگییەکانی ڕووسیا

سەڵاح

سبەی كۆبوونەوەێكی فراوان لە بارەی مووچە ئەنجام دەدرێت

گوران