zagros news agency

هەیفا وەهبی دوای وەستانی جەنگ چالاکییەکانی دەستپێدەکاتەوە

هونەرمەند هەیفا وەهبی دوای ماوەیەک لە وەستان بەهۆی بارودۆخی لوبنان، گەڕانەوەی خۆی بۆ کاری هونەری ڕاگەیاند.

 

هەیفا لە هەژماری خۆی ڤیدیۆیەکی بڵاوکردەوە، تێیدا ئاماژەی بەوە کرد، بە وزە و ڕۆحێکی نوێوە دەست بە کارەکانی دەکاتەوە.

 

ئەم هونەرمەندە بەردەوام جەخت لەوە دەکاتەوە، باشترین کارەکانی هێشتا نەهاتوون و لەگەڵ تیمەکەی سەرقاڵی ئامادەکاری دیکە دەبێت.

 

گەڕانەوەی هەیفا دوای سەرکەوتنی ئەلبوومی “Mega Haifa” دێت، کە چەندین گۆرانی وەک “Super Woman”ـیتێدا بوو. هەروەها گۆرانی “بدنا نروق” لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بووەتە ترێند و پێشوازییەکی زۆری لێکراوە.

 

هەیفا وەهبی ئاماژەی بەوە کرد، ئامانجی ئەوەیە لە قۆناغی داهاتوودا بەرهەمی ناوازەتر پێشکەش بکات. گەڕانەوەی ئەم ئەستێرەیە هیوای بۆ هەوادارانی گەڕاندەوە، بە تایبەت دوای ئەو تەحەددیانەی ڕووبەڕووی وڵاتەکەی بوونەوە و بوونە هۆی ڕاگرتنی چالاکییەکان.

 

هەواڵی پەیوەندیدار

لیلی کۆلینز: لەنێوان دایکایەتی و وێنەگرتن تووشی شەکەت بووم

ART

شاکیرا بە توندی ڕێگری لە منداڵەکانی دەکات مۆبایل و ئینتەرنێت بەکاربهێنن

ART

کازم ساهیر بە ئەلبوومێکی نوێی ‘گەنجانە’ دەگەڕێتەوە

ART