zagros news agency

فیلمی ژیاننامەی مایکل جاکسن ژمارەی پێوانەیی تۆمار دەکات

فیلمی نوێی دەرهێنەر ئەنتوان فوکوا لەبارەی ژیانی مایکل جاکسن، سەرکەوتنێکی مێژوویی لە بۆکس ئۆفیس تۆمار دەکات. پێشبینی دەکرێت داهاتی فیلمەکە لە ئەمریکا 90 ملیۆن دۆلار تێپەڕێنێت و لە ئاستی جیهانیش بگاتە 180 ملیۆن دۆلار.

 

فیلمەکە تەنیا لە ڕۆژی هەینیدا 38 ملیۆن دۆلاری کۆکردووەتەوە، بەمەش ڕیکۆردی فیلمە میوزیکییەکانی دیکەی شکاند.

 

ئامارەکان دەری دەخەن، 96%ی بینەران لە فیلمەکە ڕازین، هەرچەندە ڕەخنەگران نمرەیەکی کەمتریان پێداوە.

 

ڕەخنەگران ئاماژەیان بەوە کرد، فیلمەکە تەنیا باس لە قۆناغی سەرکەوتنەکانی هونەرمەندەکە دەکات تا ساڵی 1988 و بەردەوام خۆی لەو تۆمەتانە دەپارێزێت دواتر ئاراستەی کران.

 

بەرهەمهێنەرانی فیلمەکە بڕی 200 ملیۆن دۆلاریان تێدا خەرج کردووە تاوەکو کارێکی کوالیتی بەرز پێشکەش بکەن.

 

ئەم سەرکەوتنە گەورەیە وای کردووە نەوەی نوێ و هەوادارە کۆنەکانیش بە لێشاو ڕوو لە سینەماکان بکەنەوە.

 

هەواڵی پەیوەندیدار

نرخى نەوت دابەزى

یاسین

فه‌رمانگه‌یه‌كی تایبه‌ت بۆ جێبه‌جێكردنی كاركانی پڕۆژه‌ی ئاوی گۆپته‌په‌ – چه‌مچه‌ماڵ پێكهێنرا

سەڵاح

گوتەبێژی پێشووی پێنتاگۆن: بەهۆی ئاژاوەکانی ناو پێنتاگۆن ڕەنگە وەزیری بەرگری لە پۆستەکەی دوور بخرێتەوە

سەڵاح