ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

ئەمریكا لەبارەی هێرشەكەی كۆرمۆر: ئەم هێرشانە سووكایەتیكردنە بە سەروەریی عێراق

 

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا، سەركۆنەی هێرشەكەی سەر كێڵگەی غازی كۆرمۆر كرد و رایدەگەیەنێـت، ئەو هێرشانە سووكایەتییكردنە بە سەروەریی عێراق، ئەوان دووپات لە كاركردن لەگەڵ هەرێمی كوردستان و عێراق بۆ دابینكردنی ئاسایش و سەقامگیریی و سەرەوەری عێراق كردەوە.

ئەمڕۆ شەممە 27ی نیسان، وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا پەیامێكی سەركۆنەكردنی هێرشەكەی سەر غازی كۆرمۆر بڵاو كردەوە و راگەیاندووە، ئەمریکا بە توندی سەرکۆنەی هێرشەکەی رۆژی هەینی سەر ژێرخانی وزە لە هەرێمی کوردستان دەکات.

هاوكات لە بەپامەكەدا هاتووە، پرسە و سەرەخۆشی خۆیان ئاراستەی کەسوکاری ئەو کەسانە دەکەن کە گیانیان لەدەست داوە، هیوای زوو چاکبوونەوەش بۆ ئەو کەسانە دەخوازن کە برینداربوون.

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا ئاماژە بەوە دەكات، ئەم جۆرە هێرشانە سووکایەتیکردنە بە سەروەری عێراق، بۆیە دەڵێت: “داوا لە بەرپرسان دەکەین کە بەدواداچوون بکەن و ئەو کەسانە بدەنە دادگا کە بەرپرسیارن.”

ئەمریکا دووپاتی لە بەردەوامی لە کارکردن لەگەڵ حکومەتی عێراق و حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ پشتیوانی کردن لە ئاسایش و سەقامگیری و سەروەریی عێراق كردەوە.

رۆژی 26ی نیسان، بە دڕۆن هێرشكرایە سەر كێڵگەی غازی كۆرمۆر، بەهۆی رووداوەكە چوار كارمەندی بیانی بە رەگەز (یەمەنی) گیانیان لەدەست داوە، چەند كارمەندێكی تر بریندار بوون، زیانی زۆر بە كێڵگەكە كەوتووە، هاوكات بووەتە هۆی كەمبوونەوەی كارەبا لە هەرێمی كوردستان.

هەر دوای رووداوەكە مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، لە پەیامێكدا رایگەیاند: بەپێی زانیاریی سەرەتایی، ئەم هێرشانە لە ناوچەیەكی نزیكی خاكی عێراق ئەنجام دەدرێن.

هەواڵی پەیوەندیدار

سبه‌ی لە هەرێمی کوردستان پشووی فەرمییە

سەڵاح

بۆ یەکەم جار تەندروستی عێراق مۆڵەت بە کۆمپانیایەکی ئەوروپی دەدات دەرمانی شێرپەنجەی مەمک دروست بکات

سەڵاح

هه‌ولێر … سێهه‌مین كۆنگره‌ی پارتی گه‌لی توركمان به‌رێوه‌چوو

دڵشاد