ڕێکخراوی (ئیکۆ عێراق)، ئەمڕۆ یەکشەممە، داتاکانی بەرهەمهێنانی نەوتی عێراقی لە سێ مانگی یەکەمی ساڵی ٢٠٢٦دا بڵاوکردەوە، هاوکات داوای کرد سەرچاوەکانی هەناردەکردنی نەوت هەمەجۆر بکرێن و تەنها پشت بە کەنداو نەبەسترێت، وەک جێگرەوەیەکیش پڕۆژەی **”ڕێگای شامی نوێ”**ی پێشنیار کرد.
له بهیاننامهیهكی ڕێكخراوهكهدا كه بۆ ئاژانسی (شهفهق نیوز) نێردراوه، هاتووه: “بهرههمهێنانی نهوتی عێراق له مانگی کانوونی دووەمدا نزیكهی ٤,١٥٧ هەزار بهرمیل بووه له ڕۆژێكدا، و له مانگی شوباتدا بۆ ٤,١٨٨ هەزار بهرمیل زیادی كردووه، بهڵام مانگی ئازار دابهزینێكی گهورهی بهخۆیهوه بینیوه و گهیشتووهته ١,٦٢٥ هەزار بهرمیل له ڕۆژێكدا”.
ڕوونیشی کردەوە کە “کۆی گشتی بەرهەمهێنان لە ماوەی سێ مانگی یەکەمدا گەیشتووەتە نزیکەی ٣٠٢ ملیۆن بەرمیل”.
ڕێکخراوەکە داوای کرد کە سەرچاوەکانی هەناردەکردنی نەوت هەمەجۆر بکرێن و تەنها پشت بە گواستنەوەی دەریایی لە ڕێگەی کەنداوەوە نەبەسترێت، پێشنیاری بووژاندنەوەی پڕۆژەی **”ڕێگای شامی نوێ”**ی کرد بەهۆی ئەوەی دەبێتە هۆی فراوانکردنی دەروازەکانی هەناردەکردن و بەهێزکردنی توانای عێراق لە ڕووبەڕووبوونەوەی قەیرانەکاندا. جگە لەوەی مەترسییە جیۆپۆلیتیکییەکانی پەیوەست بە ڕێڕەوە دەریایییەکان کەم دەکاتەوە و بەردەوامیی ڕۆیشتنی هەناردە بۆ بازاڕە جیهانییەکان بە کارایییەکی بەرزتر مسۆگەر دەکات، بەتایبەتی لە کاتی گرژییە ناوچەیییەکاندا.

