zagros news agency

گەڕانەوەی ڕاشفۆرد بۆ لوتکە لە بارسێلۆنا

 

 

هاوینی ڕابردوو کاتێک ڕاشفۆرد ئینگلتەرای بەجێهێشت بارودۆخەکەی هێندە دژوار بوو کە تەنیا شەش مانگەکەی ئەستۆن ڤێلا نەبێت، هیچی دیکەی جێگەی دەستخۆشی نەبوو. پەیوەندییەکەی لەگەڵ مانچستەر یونایتد گەیشتبووە بنبەست و ئەو هەموو قسە و باسەی لە دەوری بوو، وای کردبوو هەناسەی لێ ببڕێت.

 

کاتێک ڕووی کردە بارسێلۆنا، زۆر کەس بە هەلەیەکی گەورەیان دەزانی یاریزانێکی تەمەن بیست و حەوت ساڵان بەبێ ئەوەی ئامادەکاریی وەرزی کردبێت، ڕاستەوخۆ و بێ ئەوەی بە تەواوی لەگەڵ هاوڕێکانی ڕاهێنانی کردبێت، لە بەرامبەر مایۆرکا کەوتە ناو گۆڕەپانەکەوە. هەرچەندە زۆر کەس چاوەڕێی ئەوەیان دەکرد ئەمە تەنیا وەرزێکی کاتی بێت بۆ خۆگونجاندن، بەڵام ڕاشفۆرد بە جۆرێکی دیکە بیری دەکردەوە.

 

لە سەرەتاوە بە دڵ و گیان ملکەچی ڕێنماییەکان بوو، بەردەوام لە ڕاکردن و دروستکردنی هەل و تۆمارکردنی گۆڵدا بوو، ئەمانە هەمووی لەکاتێکدا بوون کە خەریکی فێربوونی زمان و کلتوورێکی نوێ بوو، هاوکات لەگەڵ ئەو سیستمە تاکتیکییە توندەی هانسی فلیک کە لە ئاستی ئەوروپادا بە کواڵیتییەکی بەرز کاری پێ دەکرا.

 

ئێستا ئەگەر تەماشای ئامارەکانی لالیگا بکەین و رێژەی گۆڵ و ئەسیستەکانی بەراورد بکەین دەبینین ڕاشفۆرد هاوشانی گەورە ئەستێرەکانی وەک بارسا و ڕیاڵ مەدرید و ئەتلەتیکۆ مەدرید ناوی دەبرێت.

 

بە شێوەیەکی گشتی، ڕاشفۆرد لە هەر نەوەد و دوو خولەکدا بەشداریی لە گۆڵێکدا دەکات، ئەمەش ئاستێکی زۆر بەرزە بەراورد بە یاریزانانی وەک رافینیا و ئێمباپێ کە لە هەر نەوەدو شەش خولەکدا هەمان کاریان کردووە، یان لامین یامال کە لە هەر سەد و دوو خولەکدا گۆڵێک یان ئەسیستێکی هەیە، تەنانەت لە ڤینیسیۆس جونیۆریش بەهێزتر دەرکەوتووە کە لە هەر سەد و چل و سێ خولەکدا گۆڵێکی کردووە.

هەواڵی پەیوەندیدار

ئۆفەرێکی فەرمی لەلایەن ئینتەرمیلانەوە بۆ ئاکانجی گەشت

یاسین

بەرشەلۆنە مامەڵەیەکی تایبەت لەگەڵ یامال و فاتی دەکات

یاسین

ڕیاڵ مەدرید بۆ یارییەکەی سێلتاڤیگۆ ئامادەیە

یاسین