ماڵی وەزیری بەرگریی مالی كرایە ئامانج و بەهۆی ھێرشەكەوە، كوژرا.
ئەمڕۆ یەكشەممە 26/4/2026، میدیاكانی مالی بڵاویان كرده‌وه، ئەمڕۆ هێرش كراوه‌ته ماڵی سادیۆ كامارا، وه‌زیری به‌رگریی مالی، له نزیك شاری (باماكۆ)ی پایته‌ختی هەمان وڵات، به‌هۆیه‌وه كوژراوه.
ئاژانسی (فرانس پرێس) لەمبارەیەوە بڵاوی كرده‌وه كه له ڕێگه‌ی ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراوه‌وە، هێرشه‌كه ئه‌نجام دراوه، له‌و كاته‌دا وه‌زیری به‌رگری له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی خێزانه‌كه‌یدا بووه.
ئه‌و هێرشه له كاتێكدایه كه له‌م ساڵانه‌ی دواییدا، ناوه‌ناوه له مالی، پێكدادانی چه‌كداری له نێوان گرووپه چه‌كداره‌كانی سه‌ر به قاعیده و چه‌كدارانی ته‌واریق ڕوو ده‌ده‌ن.

